بە 10 ڕێ خۆت لە چرچبوونی ڕووخسار بپارێزە

:: PM:01:43:22/09/2020 ‌
بەپێی قسەی پسپۆڕانی تەندروستی، بە 10 ڕێی ئاسان دەتوانن خۆتان لە زوو چرچبوونی پێستی ڕووخسار بپارێزنچرچبوونی پێستی ڕووخسار بپارێزن.

چرچبوونی ڕووخسار یەكێكە لە حاڵە سروشتییەكان و لە دوای تەمەنی تەواو پێگەیشتنەوە دەست پێ دەكات، بەڵام هەندێك كەس لە تەمەنێكی زووەوە نیشانەكانی چرچبوونی پێستی ڕووخساریان تێدا دەردەكەوێت و بۆ ئەمەش پێویستیان بە چارەسەرە.

ماڵپەڕی عەرەبیە لە هەواڵێكدا باس لەو هەنگاوە سروشتییانە دەكات كە دەبنە هۆی پاراستنی پێست لە زوو چرچبوون، ئەمانەن:

_ پاكڕاگرتنی ڕووخسار و شووشتنی بە سابوونی گونجاو دوای بەكارهێنانی مەكیاج.

_ زوو نوستن و ڕێكخستنی سیستمی خەو.

_ هەفتەی جارێك لابردنی پێستی مردووی سەر ڕووخسار و مەساجكردن بۆی.

_ خواردنی ژەمی تەندروست و پڕ لە ڤیتامین و مادە بەسوودەكان.

_ نوێكردنەوە و پاراستنی پێست لە وشكبوون و بە بەكارهێنانی كرێمی گونجاو.

_ پشوودان بە ڕووخسار و مەساجكردن پێی لەڕێی زەیتی سروشتییەوە.

_ بەكارهێنانی كرێمی بەیانیان و شەوان بۆ زیاتر پاراستنی.

_ دووركەوتنەوە لە بەركەوتنی تیشكی خۆری ڕاستەوخۆ و بەكارهێنانی كرێمی دژەخۆر.

_ دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان.

_ نەهێشتنی كێشە دەروونییەكان و دووربوون لە دوودڵی و بێتاقەتی.


وشە - ڕێناس شابان