له‌گه‌ل ناكۆكی قووڵی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و چۆنیه‌تیی گره‌نتیكردنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌شێوه‌یه‌كی پاك و دوور له هه‌ر ساخته‌كارییه‌ك، لایه‌نه‌كانی شیعه كه دژی دروستبوونی هه‌ر گۆڕانكارییه‌كن له دۆخی عێراق ده‌ستیان به دروستكردنی لیست و قه‌واره‌ی نوێ به ناوی جیاوازه‌وه كردووه، كه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر سه‌ر به‌خۆیانن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕازی دابپۆشن و دواجار پێكهاته‌ی په‌رله‌مان به‌م دۆخه‌ی ئێسته بمێنێته‌وه و گۆڕانكاری گه‌وره ڕوو نه‌دات.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، به‌شێك له حزبه‌كانی عێراق ده‌ستیان به دروستكردنی لیست و قه‌واره به ناوی گه‌نجان و بۆ گه‌نجان كردووه، چونكه دڵنیان به ناوی خۆیان به توندی له‌لایه‌ن گه‌نجان و شه‌قام ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه، بۆیه ده‌یانه‌وێ به‌و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌یییه جارێكی تر زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنن و كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ببه‌نه‌وه.
به‌شێك له‌و لیست و قه‌وارانه به ناوی ئه‌و دروشمانه‌وه كراون كه له گۆڕه‌پانی ته‌حریر و گۆڕه‌پانه‌كانی تری خۆپێشانده‌ران به به‌رده‌وامی ده‌گوترانه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه چالاكانی خۆپێشاندانه‌كان به توندی پێوه‌ستبوونیان به هه‌ر گرووپ و لیست و قه‌واره‌یه‌ك ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و دواجار ئه‌وه ڕوون بووه‌وه، كه ئه‌م كاره له‌لایه‌ن حزبه ئیسلامی و كۆنه‌كان ئه‌نجام دراوه، بۆ كێشكردنی ده‌نگی ناڕازی و گه‌نجانی خۆپێشانده‌ران.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه ئه‌و قه‌واره نوێیانه ده‌ستیان به كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن كردووه، له كاتێكدا تا ئێسته یاسای هه‌ڵبژاردن له په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌كراوه و زۆرترین ناكۆكی له‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیای حزبه گه‌وره‌كان بانگه‌شه بۆخۆیان ده‌كه‌ن و ده‌ستیان به دابه‌شكردنی خه‌ڵات و دیاریی و به‌خشینه‌وه و پاره و سامانی گشتی به‌سه‌ر گه‌نجان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن ده‌نگیان پێ بده‌ن.
به‌ره‌ی حیكمه و حزبی ده‌عوه و ئه‌نجوومه‌نی باڵا لیست به‌ناوی گه‌نجان دروست ده‌كه‌ن
چه‌ندان چالاكی دیاری خۆپێشاندانه‌كانی به‌غدا و ناسڕییه و كه‌ربه‌لا بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌یان داوه، كه ئه‌و شێوه و ڕووخسارانه به هیچ شێوه‌یه‌ك له نێو خۆپێشانده‌ران نه‌بوون و ئه‌وانیش وه‌ك لیژنه‌كانی ڕێكخستنی خۆپێشاندان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئامانجیان دروستكردنی لیست و قه‌واره‌ی سیاسی نییه بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن.
عه‌لی عه‌باس چالاكی خۆپێشاندان له گۆڕه‌پانی "ته‌ربییه"ی كه‌ربه‌لا كه گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی خۆپێشانده‌رانه گوتی، ئه‌و حزبانه به ناوی دروشمه‌كانی خۆپێشانده‌رانه‌وه قه‌واره له كۆمسیۆن تۆمار ده‌كه‌ن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه ئه‌وان نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران، به‌ڵام ئه‌وه دوور له ڕاستییه‌وه و چالاكان و خۆپێشانده‌ران نه حزبیان هه‌یه و نه لیستیان بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌بێ و نه ده‌چنه ناو هیچ حزب و لیستێكه‌وه‌یش.
ئه‌و چالاكه دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه ئه‌وانه‌ی به ناوی گه‌نجان و خۆپێشانده‌ران خه‌ریكی تۆماركردنی لیست و قه‌واره‌ن، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی و حزبی ده‌عوه‌ن كه له ڕێی ده‌یان كه‌سایه‌تی نه‌ناسراو و نامۆ به خۆپێشانده‌رانه‌وه به پشتیوانی و پاره وه‌رگرتن له‌و حزبانه‌وه ئه‌و قه‌واره و لیستانه دروست ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یشی به هه‌نگاوێكی ترسناك بۆ سه‌ر ناڕه‌زایی گه‌نجان و هه‌وڵ و خۆپێشاندانه‌كانیان بۆ به‌رپاكردنی گۆڕانكاری له عێراق ناوبرد.
ناوی لیسته‌كان له دروشمه‌كانی خۆپێشانده‌ران وه‌رگیراوه و ده‌یانه‌وێ سواری شه‌پۆلی خۆپێشانده‌ران بن
یه‌كێك له‌و لیستانه‌ی تۆماركراوه بریتییه له لیستی "عێراق خێوه‌تگه‌مانه" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خێوه‌تگه‌ی خۆپێشانده‌ران له گۆڕه‌پانه‌كان، وائیل حازم ئه‌ندام له‌و قه‌واره نوێیه به توندی پێوه‌ستبوونی قه‌واره‌كه‌یانی به هه‌ر حزبێكی سیاسی ڕه‌ت كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆن، به‌ڵام ئه‌ویش نه‌یشارده‌وه كه قه‌واره‌ی سیاسی دروستكراون له‌لایه‌ن حزبه كۆنه‌كانه‌وه ئاراسته ده‌كرێن و به‌شێكیشیان له‌لایه‌ن ڕاوێژكاران له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆمه‌ك و پاره وه‌رده‌گرن.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ڕه‌وتی حیكمه چه‌ند لیستێكی دروستكردووه، له‌وانه بزووتنه‌وه‌ی "وه‌عی" كه سه‌لاح عه‌رباوی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی نووسینگه‌ی عه‌ماڕ حه‌كیم ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات و چه‌ندان ڕۆژنامه‌وانی تێدایه كه له كه‌ناڵی فوراتی سه‌ر به ڕه‌وتی حیكمه كاریان كردووه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له ڕیزی ئه‌و ڕه‌وته بوو و ئێسته لێی كشاوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، ئه‌وان چه‌ندان لیستی تریش دروست ده‌كه‌ن و ئامانجیان كه هه‌ر چۆنێك بێ یه‌كێكیان بگه‌نه په‌رله‌مان، كورسییه‌ك یان دوو كورسی به‌ده‌ست بهێنن و دواتر بگه‌ڕێنه‌وه ناو فراكسیۆنی حیكمه و ژماره‌ی كورسییه‌كان زیاد بكه‌ن.
شاره‌زایان له‌وباره‌وه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی له‌مشێوه‌یه به ته‌واوی ئاڵۆزی حزب و لایه‌نی سیاسی له عێراق دروست ده‌كات و وا ده‌كات هیچ حزبێكی خاوه‌ن ڕوانین و ئایدیا و به‌رنامه و پلان بوونی نه‌بێ و هه‌مووان به دوای ناو و دروشمه‌وه بكه‌ون، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات سه‌ر له ده‌نگده‌ر بشێوێت و دۆخی عێراق وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه و هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕوونه‌دات.