مردن بەهۆی كۆرۆنا لە ئەمەریكا 200 هەزار كەسی تێپەڕاند

:: AM:10:55:23/09/2020 ‌
ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئەمەریكا بەهۆی ڤایرۆسی كۆڤید19 یان كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە، گەیشتە سەرووی 200 هەزار كەس و یەك لەسەر پێنجی كۆی قوربانیانی ئەم نەخۆشییە لە دنیادا بەر ئەمەریكا دەكەوێت.

تا ئەمڕۆ چوارشەم كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە لە ئەمەریكا سەرووی حەوت ملیۆن و 98 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 205 هەزار و 478 كەس مردوون.

بەگوێرەی  worldometers  چوار ملیۆن و 347 هەزار كەسیش لە ئەمەریكا گیانیان لە دەست داوە. لە ئاستی هەموو دنیاش ژمارەكە گەیشتووەتە نزیكەی 31 ملیۆن و 800 هەزار كەس و سەرووی 975 هەزار كەسیش گیانیان لە دەست داوە.

ئامارەكانی مردن لە ئەمەریكا بووەتە ئامرازێكی بانگەشەكانی هەڵبژاردن كە هەردوو پاڵێوراوی دیموكراتەكان و كۆماریخوازەكان دژ بە یەكتر بەكاری دەهێنن.

ترەمپ پێی وایە لە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا سەركەوتوو بووە و ئەگەرنا لەوانەیە بە ملیۆنان كەس لە ئەمەریكا بەهۆی كۆرۆناوە بمرن.

جۆ بایدن ترەمپ بە كەمتەرخەمی و درۆزن تۆمەتبار دەكات
جۆ بایدنیش ترەمپ بە كەمتەرخەمی و درۆزن تۆمەتبار دەكات و دەڵێت، لە شەش مانگی رابردوودا ئەمەریكا تووشی ناخۆشترین كارەساتی مێژوویی بووە و ستراتیجی و بەرنامەكانی ترەمپ زۆر هەڵە بوون و وایكرد ئەمەریكا لە تەواوی دنیادا لە ریزبەندی یەكەمی تووشبووان و قوربانیان جێگیر ببێت.



وشە - سلێمان تاشان