بڕیاره سبه‌ی له یانه‌ی خانزاد له پارێزگای هه‌ولێر، 12مین پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی بلیتزی خانزادی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی ئه‌یلوول، دیار حه‌مه‌ساڵح قادر ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد و سه‌رپه‌رشتی ناوبژیوانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان له یانه‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌م 24ی ئه‌یلوول یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد هه‌ڵده‌ستێت به‌كردنه‌وه‌ی 12مین پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی بلیتزی خانزادی نێوده‌وڵه‌تی كه باوه‌ڕ پێكراوه له‌لایه‌ن یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی جیهان fide له ڕێی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق.
زیاتر گوتی، "پاڵه‌وانه‌تییه‌كه له سه‌عات پێنجی ئێواره ده‌ست پێ ده‌كات و ماوه‌ی ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت، به سیستمی سویسری به‌ڕێوه ده‌چێت به نۆ ڕاوندی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌كاتی (3min+2sec) بۆ هه‌ر یاریزانێك".
ئاشكرای كرد، "هه‌ركه‌س ئاره‌زووی به‌شداركردنی هه‌یه، ناوی سیانی به زمانی ئینگلیزی یان (ID number) ده‌توانێ له ڕێی یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد له هه‌ولێر تۆمار بكات".
ڕوونی كرده‌وه، مه‌رجی به‌شداریكردن به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
B - participation & Related Fees
IM & GM. Free
FM & WFM Free
Players with rating 2200 - 5000IQ
Players with rating 2000 - 2199. 10000IQ
playerswith rating 1800 – 1999. 12000 IQ
players with rating 1700 - 1799. 13000 IQ
players with rating 1600 - 1699. 15000 IQ
players with rating of 1599. 17,500IQ
Non Rating 20,000 IQ".
یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد 14ی ئاداری ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه، به‌شداری چه‌ندان پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ئاسیا و ئه‌وروپا و عێراقی كردووه، یه‌كه‌ی كاڕگێریی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، له كوردستان زۆربه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی شه‌تڕه‌نج له‌و یانه‌یه ئه‌نجام ده‌درێن.
یاریی شه‌تڕه‌نج یارییه‌كی كۆنه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زار و 500 ساڵ پێش ئێسته كه له‌لایه‌ن زۆر له خه‌ڵكه‌وه كراوه. یارییه‌كه پێوه‌ندی به زیره‌كیی كه‌سه‌كانه‌وه هه‌یه و چه‌ندان پێشبڕكێ له بواری شه‌تڕه‌نجدا ئه‌نجام دراون، ئێسته له ژێر ئاودا ئه‌م پێشبڕكێیه ده‌كه‌ن، شه‌تڕه‌نج كه له سه‌ده‌ی 16دا به یاریی پاشا‌كان ده‌ناسرایه‌وه و له هه‌موو دنیادا زۆربه‌ی پاشا‌كان ئه‌و یارییه‌یان ده‌كرد. به‌دوایدا و تا ئێسته‌یش كه‌سایه‌تییه سیاسی و ڕۆشنبیر و ئه‌دیبه‌كانی دنیا بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن.
جێی باسه یاریی شه‌تڕه‌نج له هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی گه‌وره‌ی پێ ده‌درێت و چه‌ندان یاریزانی ئاستبه‌رزیش له‌م بواره‌دا یاریی ده‌كه‌ن كه چه‌ندان له‌و یاریزانانه له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاری ده‌كه‌ن.