ماڵپه‌ڕی نیوز ڕی ڕووسی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی شه‌ش وڵات بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پاوانخوازییه‌كانی توركیا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه هاوپه‌یمانییه‌كه ناوی ناوه‌ڕاست ده‌بێ، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئامانجیشیان به پله‌ی یه‌كه‌م هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری ده‌بێ له بواری گازی سروشتی‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له پلانی توركیا و لیبیا بگرن له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌یش لێكه‌وتی سیاسی به‌دوای خۆیه‌وه ده‌هێنێت و به گشتی به ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی شه‌ش وڵات به‌رانبه‌ر به توركیا و لیبیا ناوده‌برێت.
له
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، هاوپه‌یمانی ناوه‌ڕاست، یان هاوپه‌یمانی گاز هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و یۆنان و قوبڕسو میسڕ و ئیتاڵیا و ئوردن له‌خۆده‌گرێ و ئامانجی سه‌ره‌كیان بریتییه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیا و لیبیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بۆڕییه‌كی گازی سروشتی به نێو ده‌ریای ناوه‌ڕاست له نێوان قوبڕس و یۆنان و ئیسرائیل ڕاده‌كێشن، كه به به‌رده‌وامی گازی سروشتی ناوچه‌كه‌ی پێ ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤی توركیا ببن به سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی گازی سروشتی بۆ وڵاتانی باشوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا.
پرۆژه‌ی دروستكردنی بۆڕییه گازه‌كه به ناوی "ئێست مید"ه و به ڕكابه‌ری پرۆژه‌كه‌ی توركیا و ڕووسیایش داده‌نرێ، كه گازی سروشتی له ڕێی ده‌ریای ڕه‌شه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته توركیا و له‌وێوه‌یش بۆ ئه‌وروپا، پێشتر هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه گفتوگۆیان كردووه و هه‌مووان هاوڕان و سوورن له‌سه‌ر دروستكردنی هاوپه‌یمانی وڵاتانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ گازی سروشتی، جیا له‌وه‌ی ئه‌و شه‌ش وڵاته ڕه‌زامه‌ندی ته‌واویان بۆ چوونه ناو هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌ربڕیوه، ئێسته‌یش فڕه‌نسایش خواستی خۆی ده‌ربڕیوه و تا پێوه‌ندی به‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه بكات و بچێته ڕیزی شه‌ش وڵاته‌كه‌وه و هه‌ریه‌ك له یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكایش ئاماده‌یی خۆیان پێشانداوه، وه‌ك ئه‌ندامی چاو‌دێر بێنه ناو هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌وه.
هه‌ریه‌ك له ئوردن و یۆنان و قوبڕس و ئیسرائیل و ئیتاڵیا و میسڕ هاوپه‌یمانی دژی توركیا ڕاده‌گه‌یه‌نن
ماڵپه‌ڕه ڕووسیه‌كه نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له رووكه‌شدا هاوپه‌یمانییه‌كه به هاوپه‌یمانی وزه و كۆربه‌ندێكی ئابووری داده‌نرێ، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا و له ژێره‌وه زیاتر هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسییه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پلان و پاوانخوازییه‌كانی توركیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، بێگومان سه‌ركه‌وتنی دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یش به فه‌رمی كێشه و فشاری زۆر بۆ توركیا دروست ده‌كات، تا ده‌سبه‌رداری گه‌ڕان به دوای گاز له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی قوبڕس بێ و ناچار بكرێ پاشه‌كشه له ئامانجه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بكات.
ئیگۆر یوشكۆڤ شرۆڤه‌كاری باڵا له سندووقی نیشتمانی ئاسایشی وزه‌ی ڕووسیا له‌وباره‌وه به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، گومانمان هه‌یه له‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه ئابووری بێ و تایبه‌ت بێ به وزه و گازه‌وه، به‌ڵكو زیاتر بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسییه و تا ئێسته‌یش هه‌نگاوی كرده‌یی نه‌ناوه و ته‌نیا یه‌ك گفتوگۆ هه‌بووه له نێو وڵاته‌كان كه ئه‌میش به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كۆنفڕانس بووه و به واقیعی نه‌بووه.
زیاتر گوتی، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن و دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی له‌وشێوه‌یه‌یش، ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوپه‌یمانییه‌كه ئه‌گه‌ر ئامانجی سه‌ره‌كی گازی سروشتی بێ، سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه بازاڕی گازی سروشتی له جیهان له‌سه‌ر بنه‌مای كێبه‌ركێ و خستنه‌بازاڕه‌وه‌یه به نرخ و بڕی جیا جیا، له‌به‌ر ئه‌وه كارێكی نالۆژیكییه هاوپه‌یمانی گاز دروست بكرێ له نێو وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
هاوپه‌یمانییه‌كه له پێناوی وزه و گازه له ڕووكه‌ش و له بنه‌ڕه‌تدا ئامانجی سیاسی هه‌یه
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و شرۆڤه‌كاره دووپاتی كرده‌وه، كه دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی له‌وشێوه‌یه زیاتر كاریگه‌ری سیاسی ده‌بێ و به ته‌واوی توركیا تووڕه و نیگه‌ران ده‌كات، دووریش نییه توركیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌كه بكه‌وێته جه‌نگه‌وه و ئامانجی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یش هه‌ر ئه‌وه بێ كه سنوورێك بۆ توركیا دابنێن، ته‌نیا له‌مه‌دا كه هه‌وڵ و هێزیان یه‌كبخه‌ن به‌رانبه‌ر به هه‌وڵه‌كانی توركیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌وانه‌یه كاریگه‌رییان هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه له ڕووی ئابوورییه‌وه ناتوانن به‌رده‌وام بن، چونكه هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌بێ به نرخی جیاوازتر گاز بفرۆشن و له‌گه‌ڵ بازاڕی گازی سروشتی جیهان كێبه‌ركێ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌موویشیان وه‌ك یه‌ك تیم كار بكه‌ن و گاز بخه‌نه بازاڕی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئه‌وا به ته‌واوی زیان ده‌كه‌ن و تووشی شكستێكی گه‌وره ده‌بن.
به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تاییش كه له نێوان سێ له نێو شه‌ش وڵاتی ناو هاوپه‌یمانییه‌كه كراوه، ئیسرائیل به په‌له ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی ده‌كات و بڕیاره له هه‌نگاوی یه‌كه‌میش ساڵانه به بڕی 30 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گازی سروشتی هه‌نارده‌ی میسڕ و ئوردن بكات، پێشتریش یوفال شتاینتز وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ میسڕ و ئوردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و ئاماده‌یی ئیسرائیلیشی ده‌ربڕی بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كه و بنیاتنانی بۆڕی گازی سروشتی به نێو ده‌ریای ناوه‌ڕاست و گه‌یاندنی گازی سروشتی وڵاته‌كه‌یان بۆ وڵاتانی باشووری ئه‌وروپا.