سه‌رباری هه‌موو ئه‌و كێشه ناوخۆییانه‌ی حزبه‌كه‌ی گیرۆده كردووه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به هه‌گبه‌یه‌كی به‌تاڵه‌وه په‌لاماری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان جێگره‌كه‌ی و كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌دات.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كه حه‌وت كورسیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه و زاواكه‌ی عه‌لی باپیر "عه‌بدولستار مه‌جید" سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كه ده‌كات، سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی واژوون بۆ پرساندنی سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌كاتێكدا ده‌ستی بۆ پرسێكی له‌و شێوه‌یه بردووه كه به هه‌گبه‌یه‌كی به‌تاڵه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان كار ده‌كات. سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، كۆمه‌ڵ تا ئێسته ته‌نیا چه‌ند پڕۆژه پێشنیازێكیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه كه زۆربه‌ی ئه‌وانه بوون له راگه‌یاندن باسیان كردووه.
ئه‌و فراكسیۆنه له‌سه‌ر بنه‌مای موزایه‌ده له ماوه‌ی ڕابردوو كاریان كردووه،
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و فراكسیۆنه له‌سه‌ر بنه‌مای موزایه‌ده له ماوه‌ی ڕابردوو كاریان كردووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆیشیان گیرۆده‌ی ده‌یان كێشه بووه و به چه‌ند مانگێك شوێنگره‌وه‌یه‌كی سۆران عومه‌ریان پێ یه‌كلا نه‌كرایه‌وه.
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له هه‌وڵی یه‌كه‌می له كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ پرساندنی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی، شكستی هێنا و له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان، د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێی ڕاگه‌یاند كه هه‌وڵی پرساندنهكهت زۆر بێ به‌ڵگه‌یه و پێویسته فێری نووسی رێككاره‌كانی پرساندن بی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان فراكسیۆنه‌كه‌ی ده‌ستكراوه كردووه تا هه‌رچی ده‌یكه‌ن به‌رانبه‌ر حكوومه‌ت بیكه‌ن، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی پارتی له پێكهێنانی حكوومه‌ت ئه‌و حزبه‌ی فه‌رامۆش كرد.
باپیر قینی ئه‌وه‌ی له دڵدا ماوه كه حزبه‌كه‌ی به حه‌وت كورسی په‌رله‌مانه‌وه حیسابی بۆ نه‌كرا
باپیر قینی ئه‌وه‌ی له دڵدا ماوه كه حزبه‌كه‌ی به حه‌وت كورسی په‌رله‌مانه‌وه حیسابی بۆ نه‌كرا، به‌ڵام بیری چووه كه جێی متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نییه، بۆیه به‌شداری حكوومه‌تی پێ نه‌كراوه.
كۆمه‌ڵ وای داناوه كه له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌گرتن له حكوومه‌ت و موزایه‌ده‌كردن به مووچه‌وه، ده‌نگی شه‌قام به ده‌ست ده‌هێنێته‌وه، به‌ڵام زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ئه‌و پرسانه‌ی كۆمه‌ڵ له‌سه‌ری هاوڕایه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و نیسابی یاسایی بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ په‌رله‌مان به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، پێویستی به واژووی 23 په‌رله‌مانتار هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا پارتی و پێكهاته‌كان 57 كورسین له په‌رله‌مان.
مه‌سروور بارزانی یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌هێزه له كوردستان كه ژماره‌یه‌كی زۆری فراكسیۆنه‌كان و په‌رله‌مانتاران جگه له پارتی پارێزگاری لێ بكه‌ن
مه‌سروور بارزانی كه له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رۆك وه‌زیرانێكی به‌هێز، ئێسته هه‌وڵی كوردستانێكی به‌هێزتر ده‌دات، هه‌ر خۆیشی یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌هێزه له كوردستان كه ژماره‌یه‌كی زۆری فراكسیۆنه‌كان و په‌رله‌مانتاران جگه له پارتی پارێزگاری لێ بكه‌ن، هاوكات كابینه‌كه سێ قۆڵییه و ئومێدێكی زۆری بۆ خه‌ڵك گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
به‌شێكی زۆر له په‌رله‌مانتارانی كوردستان و له حزبه‌كانی تر ئه‌و بڕوایه‌یان بۆ دروست بووه كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ده‌توانێ هه‌نگاوی گرنگ بنێ، بۆیه هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه بۆ بانگێشتكردنی په‌رله‌مان "مایه‌پووچه".
پارتی له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا 45 كورسی هه‌یه، 11 كورسیی كۆتاكان پشتگیریی ده‌كه‌ن، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه تا هیچ شتێك به‌بێ ئه‌و دوو فراكسیۆنه له په‌رله‌مان تێپه‌ڕ نه‌بێت كه یه‌كێتی 24 كورسیی په‌رله‌مانی هه‌یه، بۆیه جارێكی تر خه‌ونه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ك خه‌ونه‌كه‌ی عه‌لی باپیری ئه‌میریان به پێغه‌مبه‌ره‌وه نابێ به‌ڕاستی، /خه‌ونه‌كه‌ی عه‌لی باپیر ئه‌وه‌بوو كه له ماوه‌ی ڕابردوو ده‌یگوت خه‌ونم به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بینیوه، به‌ڵام هه‌ر خه‌ون بوو/.
گوڵیزار ره‌شید ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پارتی له بانگێشتكردن و پرساندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ناترسێ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌یكات بۆ موزایه‌ده‌یه.
ڕوونیشی كره‌وه كه ڕوونه ئه‌و كاره سه‌ر ناگرێ، به‌ڵام له‌بری كێشه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه‌یان خۆیان به‌وه‌وه سه‌رقاڵ كردووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گه‌یاندووه، پرۆسه‌ی پرساندن له كاری په‌رله‌مان یه‌كێك له كاره ئاسایی و یاساییه‌كان، له كوردستانیش ڕێكار و پرۆسه‌ی پرساندن له پێڕه‌وی ناوخۆیی په‌رله‌مان ڕێی یاسای و ڕێچكه‌ی پێڕه‌ویی خۆی هه‌یه.
خۆشناو روو له‌وانه ده‌كات كه ده‌ڵێن "ده‌سه‌ڵات له په‌رله‌مان ده‌ترسێ، یان هیچ له مانای هێزی زۆرینه ناگه‌ن، یان ئه‌وه‌تا خۆیان و خه‌ڵك ده‌گه‌وجێنن". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "بۆیه ئێمه زۆر ڕاشكاو و ڕاستگۆ بووینه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له حكوومه‌ت و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش كه ئۆپۆزسیۆنن، هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن، له پرۆسه‌ی پرساندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی حكوومه‌ت، پێویست به ٧٤ ده‌نگ له كۆی ١١١ ده‌نگی په‌رله‌مان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ده‌زانن، ٧٤ ده‌نگ به‌ده‌ستهێنان له سه‌رووی موسته‌حیله!.