دابەشكردنی مووچە دەست پێ‌ دەكات

:: AM:08:27:26/09/2020 ‌
بڕیارە ئەو هەفتەیە دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و دوو ڕۆژی داهاتوو پارەكەی بەغداش دەگاتە هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ شەموو 26ـی ئەیلوول، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراون ئەو هەفتەیە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە و فەرمانبەرانی  وەزارەتی تەندروستی یەكەمین وەزارەت دەبن مووچە وەردەگرن.
 
سەرچاوەیەكی‌ تایبەتی‌ "وشە" ڕای‌ گەیاند، تا ئێستە پارەكەی بەغدا نەگەیشتووەتە هەرێم، چاوەڕوانین بڕیار لە ناردنی‌ پارەكە بدرێ‌ كە وەك بەشێكە لە مووچەی‌ فەرمانبەرانی‌ كوردستان.

لەبەرئەوەی شەموو دەوامی دامەزراوەكان حكوومەت پشووە، بۆیە رەنگە دوو ڕۆژی داهاتوو پارەكە بگاتە هەرێمی كوردستان
سەرچاوەكە ئاماژەی‌ بەوە كرد، لەبەرئەوەی شەموو دەوامی دامەزراوەكان حكوومەت پشووە، بۆیە رەنگە دوو ڕۆژی داهاتوو پارەكە بگاتە هەرێمی كوردستان.

ڕۆژی پێنجشەم وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێَمی كوردستان لە بارەی لێبڕینی مووچە راگەیەنراوێكی بڵاو كردوەتەوە و رای گەیاندووە، لێبڕینی مووچە بۆ ئەومانگە لە%21كەمكراوەتە بۆ %18.

بەپێی رێككەوتنی نێوان سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار بۆ هەولێر دەنێرێت، ئەوەیش دوای‌ ئەوەی‌ مەسروور بارزانی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ كوردستان پێوەندییەكی‌ تەلەفۆنی‌ لەگەڵ كازمی‌ ئەنجام دا.



وشە - رامیار جەواد