توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی باشی ڤیتامین Dی له سیسته‌می خۆراكیان هه‌بێ و له نێو جه‌سته تووشی كه‌می ئه‌و ڤیتامینه نه‌بن، ئه‌گه‌ر تووشی كۆرۆنایش بوو بن، ئه‌وا ڤیتامینه‌كه ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی كۆتایی به ژیانیان بێ و بمرن.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی بۆستن ئه‌نجام دراوه و تێیدا ده‌ركه‌وتووه، بوونی ڕێژه‌یه‌كی باشی ڤیتامین دی له جه‌سته‌ی تووشبوو به كۆرۆنا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن له سییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش خڕۆكه سوور و سپییه‌كانی خوێن زۆر به‌هێز ده‌كات، بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی ڤایرۆسه‌كه.
گه‌رده‌لوولی سیتۆكین كه‌م ده‌كاته‌وه و ژیانی تووشبووان له مه‌رگ ڕزگار ده‌كات
پزیشكان و پسپۆران ده‌لێن، هۆی مردنی زۆرینه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا بۆ ناڕێكی سیسته‌می به‌رگری ده‌گه‌ڕێته‌وه و لیمفه گرێكان ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری پرۆتین ده‌خه‌نه ناو خوێنه‌وه و گه‌رده‌لوولی سیتۆكین دروست ده‌بێ و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات سیسته‌می هه‌ناسه‌دان به ته‌واوی په‌كی بكه‌وێ و ژیان كۆتایی بێت.
له ڕێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڤیتامین دی له‌سه‌ر 235 تووشبووی كۆرۆنا و به‌راوردكردنی دۆخی ته‌ندروستیان به‌وانه‌ی كه ڤیتامین دی له جه‌سته‌یان ئاسایییه، كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی ده‌ركه‌وتووه و سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤیتامین دییان بۆ زیاد كراوه، به خێرایی چاكبوونه‌ته‌وه.