كۆمپانیای نیسان ئه‌مرۆ له پێشانگا تایبه‌تییه‌كانیدا نوێترین مۆدێڵی نیسان رۆگی 2021ی ئاشكرا كرد، ئه‌م ئۆتۆمبێله به‌وه ناسراوه كه له سه‌رتاسه‌ری دنیادا فرۆشێكی باشی هه‌یه و له‌ڕووی كوالێتی بۆدییه‌وه زۆر پته‌وه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزیشی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" بابه‌تێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین مۆدێلی نیسان رۆگ و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای نیسان ئه‌مرۆ مۆدێلێكی تازه‌ی له نیسان رۆگ ئاشكرا كرد كه ساڵی داهاتوو ده‌یخاته بازاڕه‌وه. كۆمپانیاكه له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه گوتی، نیسان رۆگی تازه قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر كراوه هه‌روه‌ها بزوێنه‌ره‌كه‌یشی زۆر به‌هێزتر كراوه، ئه‌مه‌یش وای كردووه ببێته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی.
ئەمە نوێترین مۆدێلی رۆگ دەبێت
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه دووپاتی دەکاتەوە، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش خاوه‌ن هێزی 360 ئه‌سپه و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه و شه‌ش پستۆن و هه‌شت پستۆنیشی هه‌یه، به‌ڵام ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌ی هیچ نه‌گوتراوه، چونكه ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.