له شارى كه‌ركووك به جۆرێك دۆخى ته‌ناهى تێكچووه كه هاووڵاییان ئه‌و شاره و بیانى به ئاشكرا ده‌كوژرێن و كه‌سیش نییه تاوانباران بگرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ى ئه‌یلوول، نه‌قیب نه‌جات عه‌لى له پۆلیسى فیدڕاڵى عێراقى له كه‌ركووك به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، دره‌نگانى شه‌وه‌ى ڕابردوو له شارى كه‌ركووک ژنێك به ڕووداوێكى هاتوچۆ گیان له ده‌ست ده‌دات و هاووڵاتییه‌كى بیانیش ده‌كوژرێت.
زیاتر گوتى، "دوای ئەوەی سه‌عات 11:30 خولەکی شه‌وى ڕابردوو لە شەقامی "حیسابات"ی شاری کەرکووک ئۆتۆمبێڵێکی جۆری (ئەڤیۆ - ڕەنگ زەرد) به گوته‌ى شایه‌تحاڵان خۆی دەکێشێت بە ژنێکدا و هەڵدێت، دوای مانەوە ژنەکە بۆ ماوەی یەک سه‌عات لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەست دا".
هاووڵاییان ئه‌و شاره و بیانى به ئاشكرا ده‌كوژرێن و كه‌سیش نییه تاوانباران بگرێت
ڕوونى كرده‌وه، تا ئێسته تاوانبارى ئەو رووداوە نه‌گیراوه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
ئاشكراى كرد، ئێوارەی ڕۆژی شەموو 26ى ئه‌یلوول، پزیشکێکی فلیپینی به ناوی دكتۆر ڕۆناڵد سانتۆس، لەگەڵ نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاریكردنی عێراق، لە ناو فڕۆكەخانەی كەركووك بە چەقۆ كوژرا."
"سه‌ره‌تا وا بڵاو كرایه‌وه گوایه خۆى خۆى كوشتووه، به‌ڵام دواى لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كوژراوه، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە، بەڵام تا ئێسته هیچ كەسێكیش لەسەر ئەو تاوانە نه‌گیراوه" نەجات عەلی وای گوت.
لەدواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 به‌هۆى خیانه‌تى بالیكى ناو یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و راده‌ستكردنى كه‌ركووك به میلشیا شیعه‌كان، دۆخى ته‌ناهى شاره‌كه به‌ته‌واوى تیك چووه و رووداوه‌كانى كوشتن و گیان له ده‌ست دان له‌و شاره زیادى كردووه.