خانمه ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیی ئه‌مه‌ریكایی كیم كارداشیان، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به درۆ خسته‌وه كه له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و و كانی وێستی هاوسه‌ری بڵاو ده‌كرانه‌وه كه گوایه پێوه‌ندییه‌كه‌یان پچڕاوه.
به درۆخستنه‌وه‌كه‌ی كارداشیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی روونكردنه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو به ده‌ركه‌وتنێكی بوو له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی، له ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌م 14ی شوبات/ فێبرایه‌ر له رێستورانتێكدا، كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌یان به‌یه‌كه‌وه به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڤالانتاینه‌وه‌یه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی گرته ڤیدیۆیه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا كیم كارداشیان و كانی وێستی هاوسه‌ری كه خۆی گۆرانیبێژی راپه، له شاری نیویۆرك ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، كارداشیان له گرته ڤیدیۆكه‌دا وا ده‌رناكه‌وێت كه جلی ره‌نگ سووری بۆ ئه‌م ڤالانتاینه پۆشیبێت، به‌ڵكو جلی ره‌شی پۆشیوه كه ئه‌و ره‌نگه‌ش به ره‌نگی دڵخوازی ئه‌و هه‌ژمار ده‌كرێت و له زۆر شوێنی تردا پێیه‌وه ده‌ركه‌وتووه.
سه‌رچاوه/ سپوتنیك