ئەگەر ئەو حاڵەتەت هەیە 80% تووشی كۆرۆنا بوویت

:: PM:08:44:03/10/2020 ‌

تا ئێستەیش شارەزایان بە زەحمەت دەتوانن نیشانەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا دیاری بكەن، چونكە رەنگە هەندێك لە تووشبووان چەند نیشانەیەكیان هەبێت كەسانیتر نیانە، توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە بۆ بەڵگەیەكی بەهێزی تووشبوون بە پەتاكە دەكات، تەنانەت بەر لە ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكیشەوە.
توێژینەوەكە ئیتاڵیا و فڕەنسا و بەلجیكا و ئیسپانیا و سویسڕای گرتەوە
راپۆرتێكی ماڵپەڕی "لایف ئۆنلاین"، ئاماژە دەكات، پێشتر ئەستەم بوو پێشبینی نیشانەكانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە بكرێت، چونكە كەسانێك هەن كێشەی هەناسەدانیان هەیە و هەندێكیش كێشەی كۆئەندامی هەرس، بەڵام توێژینەوەیەكی نوێ باسی حاڵەتێك دەكات لە 80%ی تووشبووانی ڤایرۆسەكە هەیە و هەركەسێك هەیبێت، ئەگەرێكی زۆرە تووشی كۆرۆنا بووە، تەنانەت پێش ئەوەی پشكنینیش بكات. 

تیمێكی كۆلێجی لەندەنی زانكۆیی توێژینەوەیان لەسەر حاڵەتی 590 نەخۆش لە بەریتانیا كرد و ئەوان گوتیان لەپڕ هەستی بۆنكردن یان چەشتنیان لەدەست داوە، دوای ئەوە پشكنین بۆ 567یان كرا، ئەنجامەكە كە لە گۆڤاری "PLoS Medicine"، بڵاو كرایەوە دەركەوت 77.6%ی ئەنجامەكان پۆزەتیڤ بوون و 80.4%ی ئەوان هەستی بۆنكردنیان نەبمابوو و 77.7%ی ئەوانەی هەستی چەشتنیان لەدەست دابوو، تووشی كۆرۆنا هاتوونەتەوە. 

توێژینەوەكە كە زیاتر لە 1400 كەسی تووشبووی گرتەوە روونی كردەوە، هەر حەوت كەس لە 10 نەخۆش، تووشی سەرئێشە و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن بوونەتەوە، ئەو توێژینەوەی وڵاتانی ئیتاڵیا و فڕەنسا و بەلجیكا و ئیسپانیا و سویسڕای گرتەوە، دووپاتی كردەوە لەدەستدانی هەستی بۆنكردن، یەكێكە لە نیشانە تایبەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نەوەك تەنیا بەهۆی گیرانی لووتەوە دروست دەبێت.  


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل