گیراوێكی سیاسیی ڕاگیراوی كورد له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رانبه‌ر ناڕوونی چاره‌نووسی، مانی له خواردن گرت و لێوه‌كانی دوورییه‌وه.
له ژێر لێپرسینه‌وه بووه و دواتر بۆ گرتووخانه‌ی ورمێ گوازراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجی تشرینی یه‌كه‌م، به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو كه تێیدا هاتووه، "ڕۆژی یه‌كشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م، عادل موكه‌ڕه‌م گیراوی سیاسیی كورد له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك به‌رانبه‌ر به 10 مانگ ڕاگیرانی له گرتووخانه به بێ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی یه‌كلا بكرێته‌وه، لێوه‌كانی دوورییه‌وه و مانی له خواردن گرتووه."
زیاتر هاتووه، "عادل موكه‌ڕه‌م / 30 ساڵ/ خه‌ڵكی ورمێ، كۆتایی مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو له سنووری شاری خۆی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه دیپۆرتی ئێران كراوه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ی 20 ڕۆژ له گرتنی، ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی شاری خۆی له ژێر لێپرسینه‌وه بووه و دواتر بۆ گرتووخانه‌ی ورمێ گوازراوه‌ته‌وه."
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "دانیشتنی دادگای عادل موكه‌ڕه‌م، مانگێك پێش ئێسته له لقی دووه‌می دادگای شۆڕشی ورمێ به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر شه‌یخلوو به‌ڕێوه چوو و تۆمه‌تی (ئه‌ندامه‌تی له حزبێكی كوردستانی و چوونه ده‌ره‌وه‌ی نایاسایی له وڵات) خراوه‌ته پاڵی."
عادل موكه‌ڕه‌م پێشتر ئه‌ندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووه و سه‌ره‌تای هاوینی ساڵی 2019 چووه‌ته توركیا و داوای په‌نابه‌ریی كردبوو.