شێوه‌كارێكی ناوداری سووری تابلۆ پانۆرامییه‌كانی تایبه‌ت ده‌كات به كورد و سه‌ركرده نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی، به‌وهۆیه‌وه چه‌ندان تابلۆی ته‌واوكراوی بڵاو ده‌كاته‌وه.
عه‌لی مورعی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری سووری پێشتر چه‌ندان تابلۆی نایابی جیهانیی بۆ سه‌ركرده، سه‌رۆك، پاشا و كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كان كێشاوه.
ئێسته ئه‌و له هه‌ولێره بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو و فۆلكلۆری كوردی له تابلۆ پانۆرامییه‌كاندا به‌رجه‌سته بكات، به‌تایبه‌تی كه‌سایه‌تییه كورده‌كان و سه‌ركرده كوردییه‌كان.
عه‌لی مورعی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری سووری ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژی، بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو و فۆلكلۆری كورد به‌رجه‌سته بكات له تابلۆ پانۆرامییه‌كاندا. ئه‌و به یه‌كێك له دۆسته‌كانی كورد له بواری هونه‌ری شێوه‌كاری و نه‌خشاندانی تابلۆكانیدا داده‌نرێت.