ئاشڤان فه‌ره‌ج گۆرانیبێژی لاوی كورد له‌گه‌ڵ ئیلام دێركی، نوێترین گۆرانیی دوێتی تایبه‌ت به خۆیان به ناوی "ئه‌فسانه" له پێگه‌ی تایبه‌تی ئاشڤان له كه‌ناڵی یوتیوب بڵاو كرده‌وه.
كلپیی "ئه‌فسانه" به‌رهه‌می دوێتی ئاشڤان فه‌ره‌ج گۆرانیبێژی کورد و ئیلام دێركییه، نه‌وار ئه‌مین تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه و ئیبراهیم سه‌ید ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه داناوه، گۆرانییه‌كه ئێسته ته‌نیا به‌شێوه‌ی ده‌نگ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی یوتیوب بڵاو كراوه‌ته‌وه و تا ئێسته 13 هەزار و 130 بینه‌ری هه‌بووه.
ئاشڤان فه‌ره‌ج خه‌ڵكی پارێزگای دهۆكه، چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، هه‌وادارێکی زۆر و ناوبانگێکی باشی هه‌یه.
ئەو گۆرانیبێژە ساڵی 2019 بەشداریی یه‌كه‌م كۆنسێرتی هاوبەشی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێوه کرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری پارێزگای دهۆك ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی بۆ هه‌ریه‌ك له عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی، بورهان زێباری و ئاشڤان فه‌ره‌ج ساز كردبوو.