پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا به‌رده‌وام چاره‌سه‌ری نوێ بۆ كێشه و گرفته‌كانی ته‌ندروستی ده‌خاته خزمه‌تی مرۆڤایه‌تییه‌وه و له نوێترین توێژینه‌وه‌یش زانایان و شاره‌زایان توانیان خانه‌یه‌كی به‌رپرس له قژ وه‌رین له نێو ڕه‌گی قژه‌كان بدۆزنه‌وه و به به‌هێزكردنی ئه‌وجۆره خانه‌یه‌یش ده‌توانرێ به یه‌كجاری كۆتایی به قژ وه‌رین بهێنرێت.
ئه‌نگێلا
كریستیانۆ پزیشكی پسپۆر له بواری نه‌خۆشییه‌كانی پێست له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، ئه‌و خانه‌یه‌ی به‌رپرسه له قژ وه‌رین پێشتر نه‌ناسراو بوو و ئه‌و ئه‌ركه گرنگه‌ی هه‌بوو كه قژ بپارێزی له وه‌رین، به‌هۆی لاوازبوونی ئه‌وجۆره خانه‌یه‌یش قژ وه‌رین به چڕی ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام ئێسته له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێماندا توانیومانه خانه به‌رپرسه‌كه به وردی بناسین وده‌تواننبه هێزی بكه‌ین و له‌و ڕێیه‌وه كۆتایی به قژ وه‌رین ده‌هێنین.
خانه‌ی به‌رپرس له هه‌ڵوه‌رینی قژ دۆزرایه‌وه و به به‌هێزكردنی وه‌رینی قژ به یه‌كجاری كۆتایی دێت
ئه‌و پزیشكه كه پسپۆری وانه‌بێژه له كۆلێژی ڤاگێلۆس بۆ پزیشك و نه‌شته‌ركاران له زانكۆی كۆڵۆمبیای ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، به كارتێكردن له‌سه‌ر ئه‌و خانه‌یه و به‌هێزكردنی ده‌توانرێ زۆر به ئاسانی ڕه‌گی تاڵه‌كانی قژ به‌هێز بكرێ و به پته‌وی گه‌شه‌یان پێ بكرێ، ئه‌مه‌یش دۆزینه‌وه‌یه‌كی زۆر باشه، ده‌توانین ئیتر بۆ هه‌میشه كۆتایی به قژ وه‌رین له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به ده‌ست ئه‌و كێشه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن، بهێنین.
ئه‌نگێلا كریستیانۆ و هاوڕێكانی له توێژینه‌وه‌كه ناویان له‌و به‌شه به‌رپرسه‌ی وه‌رینی قژ ناوه Jak Stat كاتێك ماده‌ی Oncostatin Mیان بۆ ئه‌و خانه‌یه زیاد كرد و له‌سه‌ر مشك تاقییان كردووه‌ته‌وه، وه‌رینی قژ و مووی مشكه‌كه به ته‌واوی كه‌می كرد، ئه‌مه‌یش بووه هۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ توێژینه‌وه‌كه‌یان، دواجار تاقیكردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر مرۆڤیش جێبه‌جێ كرا، پاش سێ هه‌فته له پێدانی ئه‌و ماده‌یه به‌و خانه‌یه‌ی له ڕه‌گی قژه‌كان هه‌یه، وه‌رینی قژ زۆر كه‌می كردووه و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نه‌ماوه به ناوی قژ وه‌رین.