كۆئه‌ندامی هه‌ناسه وه‌ك هه‌ر كۆئه‌ندامێكی تری جه‌سته تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و له ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ر هۆكارێك كه ڕێگربێت له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی ئاسایی ئه‌م كۆئه‌ندامه ئه‌وا جه‌سته كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت و هاوسه‌نگی و ته‌ندروستی ته‌واوی جه‌سته به هۆیه‌وه تێكده‌چێت.
هه‌ر كات باس له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌كرێت ئه‌وا ده‌بێت به دوو ئاستی جیاواز سه‌یر بكرێت كه به‌شی سه‌روو و به‌شی خوارووی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌یه، به‌شی سه‌روو كه له ده‌م و لووت و گیرفانه‌كانی لووت و قوڕگ پێكهاتووه، به‌ڵام به‌شی خواروو له ڕێڕه‌وی سه‌ره‌كی بۆڕی هه‌ناسه و لقه بچووكه‌كانی ئه‌م بۆڕیه و سییه‌كان پێكهاتووه، به‌شێوازێكی گشتی كاری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه بریتییه له ئه‌نجامدانی كرداری گاز گۆركێ له نێوان هه‌ر یه‌ك له گازی ئۆكسجین بۆ ناوه‌وه‌ی جه‌سته و ده‌ردانی گازی دوانۆكسیدی كاربۆن بۆ ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته، له‌شی مرۆڤ به هه‌موو پێكهاته‌كانی تا بچووكترین خانه پێویستی به بوونی گازی ئۆكسجین هه‌یه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌ركی پێویست به پێی شوێن و جۆری خانه له جه‌سته‌دا.
ئه‌م پڕۆسه‌یه به هاوئاهه‌نگی هه‌ر یه‌ك له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و كۆئه‌ندامی سوڕی خوێن له ڕێگه‌ی سییه‌كان و خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كانه‌وه به شێوازێكی به‌رده‌وام ئه‌نجام ده‌درێت
ئه‌م پڕۆسه‌یه به هاوئاهه‌نگی هه‌ر یه‌ك له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و كۆئه‌ندامی سوڕی خوێن له ڕێگه‌ی سییه‌كان و خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كانه‌وه به شێوازێكی به‌رده‌وام ئه‌نجام ده‌درێت.
نیشانه‌كانی ناته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌كرێت به چه‌ند شێوازێك ده‌ركه‌وێت وه‌ك هه‌وكردن و گیرانی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه له به‌شی سه‌ره‌وه به تایبه‌ت له لووتدا، ته‌ڕی و ئاوكردنی به‌رده‌وامی لووت و زۆری ده‌ردراوی لینجه مــــاده و سووربوونه‌وه و خووران و كۆكه به چه‌ندان شێواز. یـــا ده‌كرێت له ئاسته هه‌ره توونده‌كاندا نیشانه‌كان تا ڕاده‌ی كۆكه‌ی قـــووڵی نێو سییه‌كان و توندی و كورتی هه‌ناسه وه‌رگرتن بێت.
له منداڵ نیشانه‌كانی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه زیاتر بریتیی ده‌بێت له بوونی جه‌سته‌یه‌كی ته‌واو ناچالاك به به‌راورد له‌گه‌ڵ چالاكی ڕۆژانه‌ی پێشووتری منداڵ، ئاره‌زوو نه‌كردن به خواردن، توندی و كورتی پڕۆسه‌ی هه‌ناسه وه‌رگرتن و هه‌ناسه دانه‌وه و كۆكه‌ی توند له‌گه‌ڵ ده‌ردراوی لینجه مــــاده له قوڕگ و سیه‌كانه‌وه.
هۆكاره‌كانی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه جۆراوجۆرن كه ده‌كرێت به‌هۆی هێرشی ڤایرۆسییه‌وه بێت وه‌ك په‌تای ئه‌نفلوه‌نزانی وه‌رزی كه ده‌كرێت به شێوازی مامناوه‌ند یا قورس بێت كه ماوه‌ی چوار بۆ ۱۰ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت یا ڕه‌نگه زیاتر بێت به‌پێی وه‌ڵامی به‌رگری جه‌سته كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، یا ده‌كرێت به‌هۆی به‌كتریاوه هه‌وكردن ڕووبدات كه زیاتر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌گرێته‌وه یا دوابه‌دوای هێرشی ڤایرۆسی ده‌ركه‌وێت و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه دروست بكات.
ئاماده‌كردنی/ د. تۆڵه فه‌رج