به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تیدرۆس ئادهانوم گیبریسوس ئاشكرای كرد، كه ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی كۆڤید 19 به گوێره‌ی هه‌موو ئه‌و داتا و زانیارییانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ڕێكخراوه‌كه‌یان تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئاماده ده‌بێ و به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ئه‌و قسانه‌ی
تیدرۆس دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو ڕۆژی هات، كه ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان سازی كرد، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان و هیوای گه‌یشتن به دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسین و كۆتاییهاتن به په‌تاكه، دوای تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م داتا و زانیارییه‌كانیش له‌باره‌ی كۆرۆناوه سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه گوتی، ئێسته نۆ ڤاكسین له ژێر تاقیكردنه‌وه‌ن.
له كۆتایی ئه‌مساڵ ڤاكسین به‌رهه‌م ده‌هێنرێ و تا كۆتایی 2021 یه‌ك ملیاری به جیهان بڵاو ده‌كرێته‌وه
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئه‌و ڤاكسینانه له ڕێی ده‌سپێشخه‌ری كۆڤاكسه‌وه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێ و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ و هه‌موو زانیارییه‌كان دووپات له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ڤاكسینانه به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌نه‌وه و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش پێشبینی ده‌كات تا كۆتایی ئه‌مساڵ قۆناغه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كان كۆتاییان بێت و بخرێنه خزمه‌ته‌وه، تا كۆتایی 2021یش پلانمان داناوه كه ملیارێك دڵۆپ له‌و ڤاكسینه به‌رهه‌م بهێنین و به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه جیا جیاكان دابه‌شی بكه‌ین.
ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له كاتێكدایه كه ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات و ژماره‌ی مردووانیش زیاتر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده تا ئێسته چه‌ندان وڵات و چه‌ندان كۆمپانیای زه‌به‌لاحی بواری ده‌رمان دووپاتیان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسین كردووه، به‌ڵام تا ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ ڤاكسینێك به فره‌وانی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.