یوسف له‌شكری ده‌رهێنه‌ری كورته فیلمی "غیره‌ت" ئاشكرای ده‌كات، به‌مزووانه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له كه‌ناڵی یوتیوب به‌رهه‌مه‌كه‌ی نمایش ده‌كات.
یوسف له‌شكری ده‌رهێنه‌ری كورته فیلمی "غیره‌ت" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "یه‌كێك له كاره‌كانم وه‌ك ده‌ستپێك له بواری سینه‌ما له ساڵی 2014 ده‌ستم پێ كرد، ئه‌نجامدانی کورتە فیلم له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم، ئه‌وه‌ش ده‌ستپێكی باش بوو، به كورتی ده‌ڵێم ھیچ شتێك مه‌حاڵ نییه، سوپاس بۆ ھه‌موو ئه‌كته‌ر و ستافی ته‌كنیك".
یوسف له‌شكری ده‌رهێنه‌ری كورته فیلمه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌مزووانه ته‌واوی كورته فیلمه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه.
لە كورته فیلمی "غیره‌ت" دڵنیا كامووسی و محه‌مه‌د شێروانی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌ن و ساڵی 2014 به‌رهه‌م هێنراوه، به‌ڵام وه‌ك باس كراوه، ئه‌وكات به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. ئێسته ئاماده‌یه و بڕیاره له یوتیوب بڵاو بكرێته‌وه.