هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش ڕای گه‌یاندووه، وێڕای ڤایرۆسی كۆرۆنا، به ڕه‌چاوكردنی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، سبه‌ی شانۆگه‌ریی "پاسه‌وان" نمایش ده‌كرێت.
ئه‌رسه‌لان ده‌روێش ده‌رهێنه‌ری ناسراوی كورد، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕای گه‌یاندووه، شانۆگه‌ریی "پاسه‌وان" سبه‌ی له هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت.
زیاتر هاتووه، شانۆگه‌ریی "پاسه‌وان" به‌رهه‌می تیپی شانۆی سالاره و بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌م هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌م، سه‌عات پێنجی ئێواره، له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر به جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی نمایش بكرێت."
دڵشاد مسته‌فا سیناریۆی شانۆگه‌ریی "پاسه‌وان”ی نووسیوه و ئه‌رسه‌لان ده‌روێش كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه، ئه‌كته‌رانی به‌شدار پێكدێن له هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان م. ئه‌حمه‌د سالار، پشكۆ شێخ عه‌لی، ڕه‌مزییه قادر، سیما مسته‌فا، نڤار نیاز و چه‌ندانی تر.