ڕاپرسییه‌ك ده‌ریده‌خات كه گه‌نجانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بیر له به‌جێهێشتنی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه هه‌روه‌ك دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه بێ كاری و گه‌نده‌ڵی هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌و كۆچكردنه.
به‌پێی ئه‌نجامی ڕاپرسیی گه‌نجانی عه‌ره‌بی ساڵی 2020، له هه‌ر 10 كه‌سێكی ته‌مه‌ن 18 بۆ 24 ساڵ، زیاتر چوار كه‌سیان بیریان له جێهێشتنی وڵاته‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه.
ناوچه‌ی شام به‌رزترین ڕێژه‌ی له‌خۆ گرتووه كه 63%ـی گه‌نجانی ئه‌و ناوچه‌یه ویستوویانه كۆچ بكه‌ن
ڕاپرسییه‌كه كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ چوار هه‌زار گه‌نجی عه‌ره‌ب له 17 وڵاته‌وه ئه‌نجام داوه و ده‌ریخستووه كه ڕێژه‌ی 42%ـی گه‌نجانی عه‌ره‌ب بیریان له كۆچكردن بۆ وڵاتێكی تر كردووه‌ته‌وه، له‌و ڕێژه‌یه‌یش 15%ـیان به‌ڕژدی هه‌وڵی كۆچكردن ده‌ده‌ن.
وه‌ك له
راپرسییه‌كه‌دا هاتووه، ناوچه‌ی شام به‌رزترین ڕێژه‌ی له‌خۆ گرتووه كه 63%ـی گه‌نجانی ئه‌و ناوچه‌یه ویستوویانه كۆچ بكه‌ن. له لبنانیشدا ئه‌و ڕێژه‌یه 77% بووه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه، گه‌نجانی وڵاتانی سعوودیه و ئیمارات كه‌مترین ئه‌گه‌ری كۆچكردنیان هه‌بووه به‌ڕێژه‌ی 3%.
راپرسییه‌كه ده‌ریخستووه كه نائومێدبوون له سه‌ركردایه‌تیی خراپ، گه‌نده‌ڵیی به‌ربڵاو و شكستی ئابووریی به‌رفراوان، له‌ناو ئه‌و هۆكارانه‌ن كه وایان كردووه چه‌ندان كه‌سی گه‌نج بیر له كۆچكردن بكه‌نه‌وه.
له‌كۆی ئه‌و گه‌نجانه‌ی به‌شداریی ڕاپرسییه‌كه‌یان كردووه، 77%ـیان ڕایان گه‌یاندووه كه گه‌نده‌ڵیی بوونی هه‌یه له وڵاته‌كه‌یان.
به‌گشتی 72%ـی گه‌نجانی عه‌ره‌ب ڕایان گه‌یاندووه كه هه‌ستیان به‌وه كردووه دۆزینه‌وه‌ی كار شتێكی زه‌حمه‌ت بووه، به‌رزترین ڕێژه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌یش هه‌ستیان به زه‌حمه‌تیی دۆزینه‌وه‌ی كار كردووه له وڵاتانی لبنان (91%) و ئوردن (90%) بوونه.
له‌و گه‌نجانه‌ی به‌شداریی ڕاپرسییه‌كه‌یان كردووه، ڕێژه‌ی 35%ـی گه‌نجانی عه‌ره‌ب ڕایان گه‌یاندووه كه وه‌ك خۆیان قه‌رزار بوونه، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش به‌راورد به ساڵی 2019 زیادی كردووه كه له‌و ساڵه‌دا 21% بووه.
گه‌نجه به‌شداره‌كانی وڵاتانی لبنان، جه‌زائیر، عێراق و سوودان به ئاستێكی زۆر پشتیوانی‌یان بۆ خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی 2019ی دژ به حكوومه‌ته‌كانیان ده‌ربڕیوه، به‌ڕێژه‌ی زیاتر 80%..
وه‌رگێڕانی/ محه‌مه‌د ڕه‌حمان