ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حەوتی ئۆکتۆبەر، له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، كۆنفرانسی دۆخی ژنان له سه‌رده‌می کۆرۆنا به‌رێوه‌چوو، سه‌رنج و پێشنیار و راسپارده‌كانی كۆنفرانسی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، ئه‌وەیش یه‌كه‌م كۆنفرانسه له‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه له گه‌رمیان ئه‌نجام بدرێ.
سه‌ناریا مه‌حموود به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی په‌نا له رێكخراوی pdo به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا دادگاكانی گه‌رمیان و كوردستان هاوشێوه‌ی فه‌رمانگه‌كانی تری كوردستان ده‌وامیان راگرت ئه‌وەیش بووه هۆكارێك بۆ نه‌زانین قه‌باره‌ی توندوتیژی و سكاڵاكان چه‌ند بووه كه چووته دادگاكان.
هه‌ودا محه‌مه‌د توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، لەم بارەیەوە سه‌رنج پێشنیار و بۆچوونه‌كان كۆ ده‌كه‌نه‌وه و كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن
زیاتر گوتی، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی ئێمه‌ی نواندنی توندوتیژی به‌هۆی مانه‌وه‌ی زیاتری پیاوان له ماڵان‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه، له‌وەیش دڵنیاین كه زۆرێك له خێزانه‌كانی گه‌رمیان به‌هۆی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه نه‌چوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
په‌یوه‌ست به‌و كۆنفرانسه‌وه د.سیروان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه رێژه‌ی مردن به په‌تای كۆرۆنا له‌نێو پیاواندا 60% و رێژه‌ی ژنانیش له 40% تووشبوون.
باسی له‌وه‌شكرد، هۆكاری زیاتر مردنی پیاوان بۆ ئه‌وه ناگه‌رێته‌وه كه ژن كه‌متر تووش ده‌بن به‌ڵكو پێمان وایه كه ژنان كه‌متر ده‌هێنرێنه نه‌خۆشخانه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی