پۆلیسی میسڕ بڵاوی كرده‌وه، كه منداڵێكی 11 ساڵ له گوندی "كه‌فر ئیبراش"ی پارێزگه‌ی شه‌رقییه‌ی میسر، له ئه‌نجامی كێشه و ده‌مه‌قاڵه‌ی له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی، كه ناڕه‌زایی زۆریان به‌رانبه‌ر ده‌ربڕیوه، به‌هۆی به‌رده‌وامی خه‌ریكبوون به مۆبایله‌كه‌ی و یای په‌بجییه‌وه، ئه‌میش له ڕقی ئه‌و فشاره زۆرانه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
میدیاكانی
میسڕ بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه دایك و باوكی منداڵه‌كه زۆر ئامۆژگارییان كردووه، كه كه‌مێك گرنگی به وانه‌كانی له قوتابخانه بدات و خه‌ریكبوون به په‌بجی كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه، دواتریش ڕۆیشتووه‌ته ژووری خۆی و به پلیكانه‌یه‌ك خۆی گه‌یاندووه‌ته په‌رده‌ی ژووره‌كه‌ی و له‌ملی خۆی پێچاویه‌تی و گرێی لێداوه و خۆی هه‌ڵواسیوه و خنكاوه.
له‌سه‌ر ئامۆژگاریكردنی بۆ وازهێنان له په‌بجی خۆی كوشتووه
دوای چه‌ندان سه‌عات له خۆكوشتنی كه‌سوكاره‌كه‌ی پێیان نه‌زانیوه، دواجار برایه‌كی و دایكی ده‌چنه ژووره‌كه‌ی و به مردوویی ده‌یدۆزنه‌وه و ده‌سبه‌جێ پۆلیس له ڕووداوه‌كه ئاگه‌دار ده‌كه‌نه‌وه.
ماڵباتی ئه‌و منداڵه پاش ئه‌و ڕووداوه له دۆخێكی پڕ له‌خه‌م و په‌ژاره ده‌ژینن و تا ئێسته‌یش شۆكی ئه‌وه به‌رینه‌داون، كه یاری په‌بجی چۆن چووه‌ته خوێنی منداڵه‌كه‌یان و فێری خۆكوشتنی كردووه.