شەجەریان كۆچی دوایی كرد

:: PM:05:07:08/10/2020 ‌

وەك میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەم هونەرمەندی گەورەی ئەو وڵاتە محەمەد رەزا شەجەریان لە تەمەنی 80 ساڵیدا لە تارانی پایەتەخت بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد. 
وەك باشترین مامۆستای زیندووی موزیكی كلاسیكی فارسی ناوزەد دەكرا
وەك بڵاو كرایەوە شەجەریان لە نەخۆشخانەی جەم لە تاران كۆچی دوایی كردووە، پێشتریش چەندجارێك براوەتە چاودێری چڕ، دواجار بەر لە سێ رۆژ دۆخی تەندروستی تێكچووە و ئەمڕۆ براوەتە نەخۆشخانە و كۆچی دوایی كرد، شەجەریان وەك ئیمپراتۆری ئاوازی كلاسیكی ئێران ناوی دەركردووە.

بەپێی زانیارییەكان شەجەریان ماوەیەكە نەخۆشە و لە دنیای هونەر دوور كەوتووەتەوە، چەند جارێك بۆ نەخۆشخانە و چاودێری چڕ بردراوە، بەڵام ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد، ئەو لە شاری مەشهەد لە 23ی سێپتێمبەری 1940 لەدایك بووە و ئاوازدانەر و موزیكژەن و گۆڕانیبێژێكی كلاسیكی ئێرانی بووە و وەك باشترین مامۆستای زیندووی موزیكی كلاسیكی فارسی ناوزەد دەكرا.     




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل