سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، كه به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دایۆی كۆریای باشوور له عێراق، كه پرۆژه‌ی دروستكردنی به‌نده‌ری "فاوی گه‌وره" له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ، خۆی هه‌ڵواسیوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
كۆمپانیای
دایۆ پشتڕاستی خۆكوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌ی له عێراق كرده‌وه و ئاماده‌یش نه‌بووه هیچ زانیارییه‌كی تر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بڵاو بكاته‌وه.
له نزیك به‌نده‌ری فاو خۆی خنكاندووه
هاوكات وه‌لید شه‌ریفی قایمقامی شارۆكه‌ی فاو له باشووری پارێزگه‌ی به‌سڕه به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی خۆكوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری لقی عێراقی كۆمپانیای دایۆ كراوه‌ته‌وه و پۆلیس و هێزه‌كانی ته‌ناهیش هه‌رزوو گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه.
زیاتر گوتی، شوێنی ڕووداوه‌كه ته‌نیا 10 كیلۆمه‌تر له به‌نده‌ری فاوه‌وه دوور بووه و كامێرای چاودێری زۆری لێیه، ئه‌مه‌یش یارمه‌تیده‌رێكی زۆر باش ده‌بێ، تا بتوانین چۆنیه‌تیی خۆكوشتنه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ین و ڕاستییه‌كان بۆ كۆریای باشوور بخه‌ینه ڕوو.
جێی باسه، ئه‌مه دووه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكانی كۆریای باشووره له عێراق كه كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت و پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئێس تی ئێكسی كۆریای باشوور كه تایبه‌ته به دروستكردنی بزوێنه‌ر خۆی كوشت.