ع. ع. شەونم كۆچی دوایی كرد

:: AM:11:14:10/10/2020 ‌
ع. ع. شەونم شاعیری گەورەی كورد لە تەمەنی 95 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و ساڵانێكی زۆر خزمەتی شیعری كوردی كردووە، زۆرترین ناوبانگیشی بە شیعری "نەورۆز" دەركردووە.

ئەمڕۆ شەموو 10ـی تشرینی یەكەم، عەلی عەبدوڵا سۆفی ناسراو بە "ع. ع شەونم" لە ساڵی 1925 لە هەڵەبجە لە دایك بووە و یەكێكە لە شاعیر و نووسەرە دیارەكانی كورد، ئەمڕۆ تەمەنی 95 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

جەژنە جەژنە جەژنی نەورۆزە .. بە تیشكی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە
ع.ع. شەونم ، ماوەیەكی زۆرە  خەریكی  خزمەتكردنی  ئەدەبی منداڵان و نەتەوەیی بووە و خاوەنی چەندان  شاكاری گەورەیە، یەكێك  لەو بەرهەمانەی  هەمیشە لە دڵی هەموواندایە سروودی "جەژنە جەژنە جەژنی نەورۆزە .. بە تیشكی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە"یە.

شاعیر خاوەنی 12 بەرگی كتێب و شیعرە لە ساڵی 2018 داواكار بوو لە وەزارەتی رۆشنبیری حكوومەتی كوردستان ئەم كتێبانەی بۆ چاپ بكەن.




وشە - رامیار جەواد