له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا، بۆ هه‌ر مسقاڵێك زێڕ پێنج هه‌زار دیناری عێراقی له نرخه‌كه‌ی زیادی كردووه، یه‌كێك له زێڕنگره‌كانی بازاڕی زێڕنگرانی هه‌ولێر، هۆكاره‌كانی بۆ "وشه" باس ده‌كات.
زیو‌یش وه‌ك زێڕ ماوه‌یه‌كه نرخه‌كانی له گۆڕانكاریدایه و ئێسته نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ی تشرینی یه‌كه‌م، دیار فه‌رهاد باڵه‌كی له زێڕنگری سه‌رباز له هه‌ولێر به "وشه"ی گوت، "به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ بۆ چه‌ند هۆكارێكی گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئابووریی دنیا هه‌بووه."
ڕوونی كرده‌وه، "له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا، بۆ هه‌ر مسقاڵێك زێڕ پێنج هه‌زار دیناری عێراقی له نرخه‌كه‌ی زیادی كردووه، به‌جۆرێك له هه‌فته‌ی ڕابردوو نرخه‌كان بۆ مسقاڵێكی عه‌یار 21 له نێوان 328 بۆ 325 هه‌زار دیناری عێراقی بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكی تر نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌وه بوو به 330 هه‌زار دیناری عێراقی."
ئاشكرای كرد، "پێشبینی كراوه نرخی هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 تا 340 هه‌زار به‌رز بێته‌وه".
ئاماژه‌ی دا، "هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ بۆ به‌رده‌وامی گرژی و ئاڵۆزیی له نێوان وڵاته زلهێزه‌كانی دنیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، "دۆلاری زیاتر ده‌خه‌ینه بازاڕه‌كانه‌وه"، به‌مه‌یش نرخی زێڕ به‌رز ده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی داده‌به‌زێت."
له‌باره‌ی نرخی زیوه‌وه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبه‌ست قادر باڵه‌كی زیوفڕۆش به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "پێشتر زیوی توركی له بازاڕه‌كاندا هه‌بوو هه‌ر گرامی به هه‌زار دیناری عێراقی بوو، ئێسته نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه و نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 500 دیناری عێراقی، به‌ڵام ئێسته له بازاڕه‌كاندا زیوی ئیتاڵی هه‌یه پیش‌تر به دوو هه‌زار بووه هه‌ر گرامێكی ئێسته بووه به دوو هه‌زار 500 دیناری عێراقی، واتا نرخی زیو به گشتی له هه‌ر گرامێك 500 دیناری عێراقی له نرخه‌كه‌ی زیادی كردووه".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "زیو‌یش وه‌ك زێڕ ماوه‌یه‌كه نرخه‌كانی له گۆڕانكاریدایه و ئێسته نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه، نازانین له ئاینده‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه یان داده‌به‌زێت به‌هۆی گۆڕانكارییه خێراكان".
زێڕ یه‌كێكه له توخمه كیمیاییه‌كان، ھێماكه‌ی (Au) و گه‌ردیله‌ی ژماره 79یه. یه‌ك ئونس زێڕ ده‌شێت وایه‌رێكی 80 مه‌تری لێ دروست بكه‌یت. ھه‌روه‌ھا ده‌شێت به ھه‌مان بڕ شتێكی نۆ مه‌تر دووجای به ئه‌ستووری 0٬000018 سم به‌رھه‌م بھێنرێت.
زیو كانزایه‌كی نایابه و ڕه‌نگی سپییه، كانزایه‌كی به‌نرخه، له‌دێرزه‌مانه‌وه ناسراوه، میسرییه كۆنه‌كان و عه‌ره‌به‌كان و چینییه‌كان به‌كاریان هێناوه له دروستكردنی خشڵ و كاری پزیشكی و خۆپاراستن له نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها به‌كار دێ له دروستكردنی دراو و خشڵ وه‌ك زێڕ، به‌ڵام به‌هاكه‌ی كه‌متره.