شەكیرا پێشبینی كردبوو بەرشەلۆنە بە 4 گۆڵ بەرامبەر پاریس سان جێرمان دەدۆڕێ

:: AM:10:06:16/02/2017 ‌

بەشێك لە هاندەرانی یانەی ریال مەدرید لەسەر تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیی وەك سووكایەتییەك وێنەیەكی گۆرانیبێژی كۆڵۆمبی شەكیرای هاوسەری گیرارد پیكێی بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنەیان بڵاو كردەوە دوای شكستە گەورەكەی یانەكە بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی.

پێرێ شەو یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامێكی گەورە و چاوەڕواننەكراو بە 4 گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمان دۆڕا بوو.

شەكیرا وێنەكەی لە رۆژی 2ی مانگی ئەم مانگە بڵاو كردبووەوە كە بەبۆنەی چوونە نێو تەمەنی 40 ساڵییەوە گرتبوویەتی و تێیدا بە دەستەكانی هێمانی بۆ 4 و 0 كردبوو واتە تەمەنی 40 ساڵی.

بەشێك لە هاندەرانی یانەی ریال مەدرید وەك گاڵتەیەك بەرامبەر شكستەكەی یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی 0-4 گۆڵ، ئەم وێنەیەی شەكیرایان بڵاو كردەوە.

لەسەر تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی هاندەرانی یانەی ریال مەدرید ئاماژەیان بەوادابوو كە شەكیرا دەیزانی و پێشبینی كردبوو كە هاوسەرەكەی و یانەی بەرشەلۆنە لەم مانگەدا لە یارییەكدا بە ئەنجامی 0-4 گۆڵ دەدۆڕێن.

جێی باسە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەنێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئارسناڵ لەنێو یاریگەی كامپ نوو لە رۆژی 8ی مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، لەو یارییەدا بەرشەلۆنە دەبێت 5 گۆڵ تۆمار بكات بۆ ئەوەی سەركەوێ بۆ قۆناغی 8ی پاڵەوانیەتییەكە.






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م