نرخی دۆلار دیسان سنووری 30 هەزار تمەنی بەزاند

:: PM:04:38:10/10/2020 ‌
بۆ دووەم جار لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا دیسان نرخی هەر دۆلارێکی ئەمەریکا گەیشتە سەرووی 30 هەزار تمەن و ئەمەش هاووڵاتیانی ئێرانی زیاتر نیگەران کردووە.

نوێترین هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر تمەن بۆ دواین سزاکانی ئەمەریکا بۆسەر بانکەکانی ئێران دەگەڕێتەوە و ترەمپ بڕیاری داوە هەر جۆرە پێوەندییەکی بانکەکانی ئێران بە دەرەوە بپچڕێنێت.
100 دۆلاری بە 30 هەزار و 300 تمەنە

هێرش حەسەنپوور کە کاسبکارێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە بۆ "وشە" باسی لەوە کرد ئەمڕۆ شەموو 100 دۆلاری بە 30 هەزار و 300 تمەن فرۆشتووە و ئەگەر لەبەر ناچارییان نەبێت هیچ کەسێک ئامادە نییە تمەن بکڕێت بەڵکوو ئەوەی هەیەتی بە دۆلار دەیپارێزێت.

بەگوتەی ئەو هاووڵاتییە ئەو شتومەکانەی رۆژانە دەیکڕن و سەرجەم مامەڵەکانیان بە تمەنە و ناتوانێت خۆت لە مامەڵەکردن بە دراوی تمەن بپارێزی بەڵام ئەوەی پارەیەکی زیادەی هەیە و پێویستی بە خەرجکردنی نییە هەر وا باشترە بە دۆلار پاشەکەوتی بکات.

سەرجەم بەڵێنییەکانی بەرپرسانیش بۆ بەرزکردنەوەی نرخی تمەن پێچەوانە دەرچوون. لەگەڵ دابەزینی نرخی تمەن بەهای شتومەك لە ئیران زۆر بەرز بووەتەوە بەڵام هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر مووچە و داهاتەكان نەهاتووە. لە شەش مانگی رابردوودا بەهای تمەن بە رێژەی 50% دابەزیوە.
  


وشە - سلێمان تاشان