ئاماری رۆژانەی تووشبوون بە کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی شکاند

:: AM:10:37:11/10/2020 ‌
هەرچەندە ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا ماوەی چەند مانگێکە لە نێوان پێنج تا شەش هەزار و 500 کەس لە رۆژێکدا لە هەڵبەز و دابەزدایە، بەڵام ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا رووی لە هەڵکشانە و ژمارەی پێوانەیی شکاندووە.

لە سێ رۆژی رابردوودا رێژەکە زۆر بەرز بووەتەوە و تووشبوونی  358 هەزار کەس بە کۆرۆنا لە یەک رۆژدا پێشتر تۆمار نەکراوە.

لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا سەرووی ملیۆنێک و 50 هەزار کەس لە دنیادا تووشی کۆرۆنا بوون
لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا سەرووی ملیۆنێک و 50 هەزار کەس لە دنیادا تووشی کۆرۆنا بوون و هەر لەو سێ رۆژەدا سەرووی 16 هەزار کەس لە دنیادا بە کۆرۆنا مردوون.

بەگوێرەی worldometers کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە دنیادا گەیشتووەتە 37 ملیۆن و 475 هەزار کەس. سەرووی ملیۆنێک و 77 هەزار کەسیش بە نەخۆشییەکە مردوون. ئەمەریکا و هیندستان لە ریزبەندی یەکەم و دووەمدا دێن لە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، بەڵام لە رووی ژمارەی قوربانیان لە دوای ئەمەریکا, بەڕازیل دێت.

لە عێراق ژمارەی تووشبووان 400 هەزار کەسی تێپەڕاند و نۆ هەزار و 790 کەسیش بە ڤایرۆسەکە مردوون.

لە هەرێمی کوردستان 55 هەزار و 156 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە 34 هەزار و 544 کەس چاک بوونەتەوە و هەزار و 968 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.


وشە - سلێمان تاشان