چاودێرانی ئابووری له دنیادا ڕایان گه‌یاندووه، توركیا ئه‌مساڵ ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی گه‌وره ده‌بێته‌وه كه له مێژووی ئه‌و وڵاته تۆمار نه‌كراوه، ئه‌مڕۆیش نرخی لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی زیاتر دابه‌زی و به ڕۆژێكی ڕه‌ش له مێژووی توركیا بۆ ئه‌و دراوه تۆمار ده‌كرێت.
به ڕۆژێكی ڕه‌ش له مێژووی توركیا بۆ ئه‌و دراوه تۆمار ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 11ی تشرینی یه‌كه‌م، موراد سوڵتان له بۆرسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌رچی بازاڕی بۆرسه‌ی توركی داخراوه و كراوه نییه، به‌ڵام لیره‌ی توركی له بازاڕی ئازاد زۆر دابه‌زی و ترسمان له سه‌ره‌تای هه‌فته هه‌یه و كۆمپانیاكانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو تووشی زیانی زۆر بوونه.
زیاتر گوتی، "ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 800 لیره‌ی توركی له بازاڕی ئازادا نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه و مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه، ئه‌وه‌یش ده‌كاته له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 35% نرخه‌كه‌ی له ده‌ست داوه."
ڕوونی كرده‌وه، "هۆكاره‌كه‌ی ته‌نیا سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌نكه‌ره له ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌دا به‌رانبه‌ر وڵاتانی تر، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره بڕیاری داوه به‌مزووانه سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێس-400ی ڕووسی بخاته كار، كه نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و شڵه‌ژانی دۆخی ناوخۆی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه."
دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی لیره له‌ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جۆراوجۆر له لایه‌ك و سیاسه‌ته‌كانی ناوخۆ له‌لایه‌كی تر بووه، ئه‌م دابه‌زینه‌یش چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه، بۆیه گومان ده‌كرێت حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته په‌نای بردبێته‌به‌ر چاپكردنی پاره له ناوخۆی وڵات.