كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم له‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه" كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی كاره‌با و پێدانی كاره‌با به كه‌رتی تایبه‌ت، له‌گه‌ڵ كۆی ئه‌و پاره‌ی له ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆ خه‌رج كراوه ده‌خاته‌ڕوو.
*حكوومه‌ت به‌ڵێنی داوه كاره‌بای به‌رده‌وام بدات، ئه‌مه كه‌ی و چۆن به‌دی ده‌هێنرێت؟
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌روونی ئاماژه‌ی به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ساڵێك دا، سه‌ره‌ڕای كۆرۆنا و ته‌نگژه‌ی دارایی. ئه‌وانه له كه‌رتی كاره‌بادا به‌ده‌ستهاتووه چ له‌رووی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان، یان له‌رووی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و كڕینی كاره‌باوه بێت، به‌رهه‌مهێنانی سێ هه‌زار و 700 مێگاوات كاره‌با.
*چۆن پڕۆژه وهستێنراوهكان به‌كار خرانه‌وه؟
پاڵه‌په‌ستۆمان خسته‌سه‌ر كۆمپانیاكان كه به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه ته‌واوكردنی وێستگه‌كانیان دواخرابوو، ئێسته‌ش كۆمپانیاكان له گرێبه‌ستێكی كاتی‌یان بۆ دیاری كراوه بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانیان.
*داهاتی به‌ده‌ستهاتوو له كاره‌بای هه‌رێم چه‌نده و هاوتایه له‌گه‌ڵ خه‌رجی؟
له كابینه‌ی نۆ داهاتی كاره‌با زیاد بووه، به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باوه، به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ی كۆرۆنای به‌سه‌ردا هات، داهاته‌كان وه‌ك پێویست نه‌بوو، حكوومه‌ت به 66% پاڵپشتی نرخی كاره‌با ده‌كات، هاووڵاتییان 34% نرخی كاره‌بای ده‌ده‌ن.
*چاكسازییه‌كانی كاره‌با له بواری هه‌مواركردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كاندا چۆن گه‌یشت؟
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا توانراوه له هه‌مواركردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی كاره‌با 300 ملیۆن دۆلار بۆ حكوومه‌ت بگه‌ڕێنینه‌وه. ئیلتیزام له‌سه‌ر حكوومه‌ت له 85% له دیزاین، 125 مێگاوات كراوه به 60%ی به‌رهه‌مهاتوو، هه‌روه‌ها نرخی كڕینی كیلۆوات بۆ سه‌عاتێك بۆ كۆمباین سایكڵ له 6.3 سه‌نت كراوه به 4.5 سه‌نت، ئه‌مه وێڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو له كیلۆوات / سه‌عات بۆ سیمپڵ سایكل له 3.2 سه‌نت كردوومانه به 1.6 سه‌نت، له وێستگه‌كانی 29 مێگاواتی له هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك توانیومانه جۆری سووته‌مه‌نی له دیزل بگۆڕین بۆ نه‌وتی ره‌ش، به‌مه‌ش نرخی یه‌كه‌یه‌كی كاره‌با له 22 سه‌نت بۆ 7.2 سه‌نت كه‌م ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر حكوومه‌ت.
*پێدانی كاره‌با به پارێزگاكانی عێراق كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاره‌بای هه‌رێم نابێ؟
ئه‌و كاره‌بایه له‌رێی گرێبه‌ستی هه‌ردوو كۆمپانیای كار و قه‌یوان به پێدانی 500 مێگاوات كاره‌با ده‌درێت به‌تۆڕی نیشتمانی حكوومه‌تی فیدراڵ، حكوومه‌تی فیدراڵی خۆی سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كان دابین ده‌كات و بڕه پاره‌یه‌كیش له‌رێی كۆمپانیاكانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت.
*سوودی به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی كاره‌با چییه؟
به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی دابه‌شكردنی كاره‌با راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با چاودێریی و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت. هه‌روه‌ها نرخی كاره‌با زیاد ناكرێت. ده‌بێته هۆی باشتر كۆنترۆڵكردنی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌با، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێگره له به‌فیڕۆدانی وزه‌ی كاره‌با، كه‌مبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر تۆڕ، وێستگه‌كان، كه‌مبوونه‌وه‌ی كاری چاككردنه‌وه و سووتانی محاویله‌كان. نه‌هێشتنی سه‌رپێچییه‌كانی كاره‌با. پێدانی كاره‌بای زیاتر له هاوین و زستان. به‌ڕێژه‌ی 70%ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له كه‌رتی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێن، به‌ته‌واوی ئیمتیازاته‌كانیان.
*پێوه‌ری زیره‌ك به‌كوێ گه‌یشت؟
تا ئێسته 320 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك له شاره‌كانی كوردستان به‌ستراوه، رۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌فیڕۆدانی كاره‌با و باشتر كۆنترۆڵكردنی سیستمی كاره‌با و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و سیستمه فراوانه كه ساڵ له‌دوای ساڵ گه‌وره‌تر و ئاڵۆزتر ده‌بێت. ساڵانه 60 بۆ 70 هه‌زار، هاوبه‌شی نوێی كاره‌با زیاد ده‌بێت، هاوبه‌شی كاره‌با سه‌رووی یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زاره، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین پڕۆژه‌كه خێراتر به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت.
*ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌تان ئه‌نجام داوه، ده‌كرێ بزانین چی بوون؟
دامه‌زراندنی شه‌ش هێڵی 132 كی.ڤی له نێوان (هه‌ولێر- دهۆك)، (شه‌قڵاوه-سۆران)، (زاخۆ-سمێل)، (بازیان و چه‌مچه‌ماڵ) به بڕی ٢٤ملیۆن و ٦٣٠ هه‌زار دۆلار، له‌گه‌ڵ دوو وێستگه‌ی تر له كه‌سنه‌زان و ئازادی نوێ، به بڕی ٦٠٥ملیۆن دینار كه ٪١٠٠تهواو بووه. هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندی دامه‌زراندنی حه‌وت كم هێڵی 33 كی.ڤی بۆ گه‌رمیان به گوژمه‌ی 875 هه‌زار دۆلار ده‌ستبه‌كار بووه . له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی 35كم هێڵی 33 كی.ڤی له لایه‌ن كۆمپانیای شاندز له نێوان وێستگه‌ی رێزان (شیروان مه‌زن، مێرگه‌سۆر، بارزان) به گوژمه‌ی سێ ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلار، ئه‌ویش 100% ته‌واو بووه .
دامه‌زراندنی وێستگه‌كانی (ئازادی نوێ – رووناكی – كه‌سنه‌زان - به‌حركه) له لایه‌ن كۆمپانیای بیست یی توركی به‌بڕی 45.99 ملیۆن دۆلار، له 2013 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كرابوو و %90 كاره‌كانی ته‌واو بووه. هه‌روه‌ها وێستگه‌كانی (نووسه‌ران-باداوا-نیشتمان-شاوه‌یس) له‌لایه‌ن كۆمپانیای زاگرۆس له 2011 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كرابوو، %75 كاره‌كانی ته‌واو بووه به بڕی 59.05 ملیۆن دۆلار.
دامه‌زراندنی وێستگه‌ی شیروان مه‌زن له لایه‌ن كۆمپانیای مه‌له‌كی لبنانی به گوژمه‌ی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار، 100% ته‌واو بووه. دامه‌زراندنی وێستگه‌ی گردجووتیار له لایه‌ن كۆمپانیای مه‌له‌كی لبنانی به گوژمه‌ی چوار ملیۆن و700 هه‌زار دۆلار، 100% ته‌واو بووه. كڕینی گۆڕه‌ری 16 میگاوات بۆ وێستگه‌ی چۆمان له هه‌ولێر به 322 ملیۆن دینار، كاره‌كانی 100% ته‌واو بووه . كڕینی گۆڕه‌ری 16 مێگاوات بو وێستگه‌ی نه‌سیج له هه‌ولێر به 278 ملیۆن دینار، 100% ته‌واو بووه.
هه‌روه‌ها كڕینی وێستگه‌ی گه‌ڕۆك 25 مێگاوات بۆ ناوچه‌ی شه‌مامك به گوژمه‌ی یه‌ك ملیار و412 ملیۆن دینار، 90% ته‌واو بووه . كڕینی وێستگه‌ی گه‌ڕۆك 25 میگاوات بۆ دێرێ ناوچه‌ی زراره‌تی به گوژمه‌ی یه‌ك ملیار و429 ملیۆن دینار، 40% ته‌واو بووه. چاككردنه‌وه‌ی پێنچ گۆڕه‌ری 132 كی.ڤی له هه‌ولێر به گوژمه‌ی یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن دینار، 30% ته‌واو بووه. چاككردنه‌وه‌ی مۆبایلی پارك 132 كی.ڤی له هه‌ولێر به گوژمه‌ی 347 ملیۆن و 137هه‌زار دینار، 100% ته‌واو بووه.
چاككردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی پردی حافز له هه‌ولێر به گوژمه‌ی 347 ملیۆن و 193 هه‌زار دینار، 100% ته‌واو بووه. چاككردنه‌وه‌ی سویچ كێری وێستگه‌ی مه‌سیف له هه‌ولێر به گوژمه‌ی400 هه‌زار دۆلار، كاره‌كانی %100 ته‌واو بووه. كڕینی وێستگه‌ی گه‌ڕۆك 25 مێگاوات، بۆ عه‌ربه‌ت له سلێمانی به گوژمه‌ی یه‌ك ملیار و 822 ملیۆن دینار، 100% ته‌واو بووه. كڕینی وێستگه‌ی گه‌ڕۆك 25 مێگاوات گوندی ساڵح ئاغا له گه‌رمیان به گوژمه‌ی یه‌ك ملیار و 221 ملیۆن دینار، 100% ته‌واو بووه.
ره‌زامه‌ندی كڕینی سێ وێستگه‌ی گه‌ڕۆك 25 مێگاوات، بۆ پارێزگای سلێمانی به گوژمه‌ی پێنج ملیار و 34 ملیۆن دینار، له قۆناغی گواستنه‌وه‌دایه. ئه‌نجامدانی 123 پڕۆژه له‌سه‌ر داهاتی كاره‌با به 8%، به گوژمه‌ی 16 ملیار و دوو ملیۆن دینار له هه‌ولێر. ئه‌نجامدانی 132 پڕۆژه له‌سه‌ر داهاتی 8% كاره‌با، به‌گوژمه‌ی 20 ملیار و یه‌ك ملیۆن دینار له سلێمانی. ئه‌نجامدانی 38 پرۆژه له‌سه‌ر داهاتی 8% كاره‌با به‌گوژمه‌ی پێنج ملیار و 63 ملیۆن دینار له‌دهۆك. ئه‌نجامدانی 7 پڕۆژه له‌سه‌ر داهاتی 8% كاره‌با به گوژمه‌ی 221 ملیۆن و 700 هه‌زار دینار له گه‌رمیان. ئه‌نجامدانی 11 پڕۆژه له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی به گوژمه‌ی دوو ملیار 100 ملیۆن دینار له هه‌ولێر.
ئه‌نجامدانی سێ پڕۆژه له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی به گوژمه‌ی 937 ملیۆن دینار له سلێمانی. ئه‌نجامدانی دوو پڕۆژه له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی به‌گوژمه‌ی 704 ملیۆن دینار له دهۆك. ئه‌نجامدانی هه‌شت پڕۆژه له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی به‌گوژمه‌ی 237 ملیۆن دینار له گه‌رمیان.