د.ئاریانا ئیبراهیم محه‌مه‌د مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ له بواری زمانی ڕاگه‌یاندن له چاوپێكه‌وتنێكی "وشــه" باس له زمانی ڕاگه‌یاندن و هۆكاره‌كانی به‌كارهێنانی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و زمانه له‌ناو ڕاگه‌یاندنه‌كانی كوردی ده‌كات.
-زمان چۆن پێناسه ده‌كرێت؟
زمان مێژوویه‌كی زۆر كۆنی هه‌یه و له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی مرۆڤ و پێشكه‌وتنه‌كانی كۆمه‌ڵگه و هاتنه كایه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆجیا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌روه‌ها ئێمه چه‌ندان جۆری زمانمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و زمانه‌ی كه له‌ناو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن پێڕه‌و ده‌كرێت، پێی ده‌گوترێت زمانی ڕاگه‌یاندن، ئه‌ویش به‌هه‌موو جۆره‌كانی، وه‌ك نووسراو و بیسترا و خوێنراو.
-به‌كارهێنانی وشه‌ی بیانی له‌ناو راگه‌یاندنه كوردییه‌كاندا تا چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌ری كورد دروست ده‌كات؟
خۆی زمان پێوه‌سته به كۆمه‌ڵگه‌وه، كۆمه‌ڵگه‌یش له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، به‌هه‌مانشێوه زمانه‌كه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌گۆڕێت، ئێمه له زمانی كوردیدا له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانێكی ستاندارمان نیه، بۆیه له‌ناو ڕاگه‌یاندن به‌هه‌مانشێوه ئه‌و زمانه‌ی كه له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌یه یا خه‌ڵكه‌كه ڕۆژانه به‌كاری دێنێت، ئه‌و زمانه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو میدیاش، به‌ڵام هه‌ندێك جار ئه‌و زمانه‌ی كه بۆ ڕاگه‌یاندن به‌كار دێت، زمانێكی مامناوه‌نده، واته نه زمانێكی زۆر باڵایه كه بۆ ئاستێكی ڕۆشنبیری زۆر به‌رز بێت، نه زمانێكی ساده‌شه كه ته‌نیا بۆ خه‌ڵكی ساده بێت، به‌و مانایه‌ی كه ده‌بێت زمانێك بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ساده و ئه‌و خه‌ڵكانه‌یش بگونجێت كه له ئاستێكی ڕۆشنبیری به‌رزدان، هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌كنه‌لۆجیاوه هه‌ندێك جار وشه‌ی بیانی و نامۆ دێته نێو زمانی ڕاگه‌یاندن، پێویسته ئه‌م وشه نوێیانه خه‌ڵكه‌كه لێی تێبگات و به‌كاری بێنێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌كی ئینگلیزیت به‌كار هێنا و خه‌ڵكه‌كه لێی تێنه‌گه‌یشت، نابێت ئه‌م وشه‌یه له‌لایه‌ن میدیاكان به‌كار بهێنرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م وشه‌یه له به‌رانبه‌ریدا وشه‌یه‌كی كوردی هه‌یه و خه‌ڵكه‌كه به‌كاری ده‌هێنێت، ده‌بێت وشه كوردییه‌كه‌ی به‌كار بهێنین، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر وشه كوردییه‌كه باو نه‌بوو یان قورس بوو و وشه بیانییه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئاسانتر بوو، ئه‌و كاته زۆر ئاساییه ئه‌م وشه بیانییه به فۆنه‌تیكی كوردی به‌كار بهێنرێت، ئه‌و كاته زمانی كوردیش ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات.
-یه‌ك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زمانی ڕاگه‌یاندن ئه‌وه‌یه كه زمانێكی ساده بێت، به‌ڵام به به‌كارهێنانی ئه‌م وشه بیانییانه وا ناكات كه سه‌ر له بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌ر بشێوێنرێت؟
له‌مباره‌یه‌وه دوو بۆچوونی جیاواز هه‌یه، یه‌كه‌م ده‌ڵێت مادام به‌رانبه‌ر وشه بیانییه‌كه وشه‌یه‌كی كوردی هه‌یه، ده‌بێت وشه كوردییه‌كه به‌كار بهێنرێت، دووه‌میش ده‌ڵێت مادام ئه‌و وشه كوردییه به‌كار ناهێنرێت و وشه بیانییه‌كه‌ش له‌ناو ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان زیاتر باوه و به‌كار ده‌هێنێت، ده‌بێت ئه‌م وشه‌یه به‌كار بهێنرێت، چونكه هه‌ر ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن سیاسه‌تی نووسینی تایبه‌ت به‌خۆی پێڕه‌و ده‌كات بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها هه‌ندێك ده‌زگای میدیایی هه‌یه هه‌ندێك جار خۆی زمان و وشه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی داده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته تایبه‌تمه‌ند و موڵكی خۆی، میدیاش ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر خه‌ڵك و ڕۆژانه له‌ڕێی ئه‌و هه‌واڵ و ڕاپۆرتانه‌ی كه په‌خش ده‌كرێن و بڵاو ده‌كرێنه‌وه وا ده‌كه‌ن كه خه‌ڵك له‌م وشانه تێبگه‌ن كه دایانهێناون، واته ده‌یانكات به سیستم و ده‌یانهێنێته ناو زمان، به‌ڵام بۆچوونێكی تر كه پێكدێن له‌و خه‌ڵكانه‌ی پسپۆڕی زمانی كوردین، ده‌ڵێن نه‌خێر بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی نه‌فه‌وتێت و خۆی بپارێزێت له نه‌مان، باشتره ئه‌و وشه كوردییانه به‌كار بهێنرێت.
-به‌ڵام زۆرجار پسپۆڕانی بواری زمانی كوردی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن كه به‌هۆی به‌كارهێنانی وشه‌ی بیانییه‌وه له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه ده‌بێته هۆی نه‌مان و له‌ناوچوونی ده‌یان وشه‌ی كوردی؟
هه‌ندێك وشه هه‌یه كه له ناو ده‌زگا میدیاكانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، هه‌ڵه‌یه، واته هه‌ر ده‌زگایه‌كی میدیایی ئه‌گه‌ر داهێنان له زمان بكات و وشه‌ی نوێ دروست بكات، به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه له‌ڕووی واتاوه هه‌ڵه بێت یان هیچ مه‌به‌ستێك نه‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه زۆر زۆر هه‌ڵه‌یه، زۆر ئاساییه هه‌ر ده‌زگایه‌كی میدیایی سیاسه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت له‌ڕووی داڕشتنی هه‌واڵ و بابه‌ته‌كانی خۆی، به‌ڵام نه‌ك وشه‌یه‌ك دابڕێژرێت كه له ڕووی واتاییه‌وه مانایه‌كی هه‌ڵه ده‌به‌خشێت.
-به‌كارهێنانی زمانی بازاڕی له به‌رهه‌مهێنانی ڕێكلام و پرۆگرامه كۆمیدیاییه‌كان تا چه‌ند مه‌ترسین بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه و په‌روه‌رده‌ی منداڵان؟
زمانی بازاڕی له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانێكی ئاستی نزمه و ناگونجێت له‌گه‌ڵ كولتووری ئێمه، هه‌روه‌ها ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتیین و كۆمه‌ڵێك داونه‌ریتمان هه‌یه كه پیرۆزه و تا ئێسته پاراستوومانه، بۆیه ئه‌و ڕێكلامانه‌ی ئێسته ده‌یبینین له كه‌ناڵه كوردییه‌كاندا زمانێكی زۆر سواو و ئاستنزم به‌كار دێنن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار بێڕێزی ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر نه‌ك هه‌ر زمانه‌كه، به‌ڵكو به‌رانبه‌ر به ژنان و منداڵانیش، به‌ڕاستی ئه‌و ڕێكلامانه‌ی ئێسته كه بازرگانین زۆر لاوازن، بۆیه پێویست ده‌كات بۆ ئه‌م جۆره بابه‌تانه زمانێكی تر به‌كار بێت كه گونجاو بێت و خه‌ڵك و لێی تێبگات.
-بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ پێڕه‌وكردنی زمانی ڕاگه‌یاندن تا چه‌ند گرنگ و پێویسته؟
ئێمه پێویستیمان به كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای زمانه‌وانی هه‌یه، چونكه ئه‌و زمانه‌ی كه ئێسته له‌ناو ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت پڕه له هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی و ڕێنووسی و چاپ. ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ له بواری ڕاگه‌یاندن پێشتر پێشنیازی پڕۆژه‌یاسایه‌كمان كرد بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی ڕێكخستنی زمانه‌وانی و چاودێریكردنی كاره‌كانی میدیایی له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی نه‌بنه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا له بابه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پرسه نیشتمانییه‌كان یه‌ك ستراتیج پێڕه‌و بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
-ڕۆڵ و ئه‌ركی زانكۆكان له پێگه‌یاندنی كادری لێهاتووی زمانه‌وانییه‌وه چییه؟
زانكۆكان، به‌تایبه‌تی به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندن تا ئاستێك توانیویانه كادری باش و لێهاتوو پێ بگه‌یه‌نن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندنمان، زمانی كوردی نییه، بۆیه ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌م به‌شه وه‌رده‌گیرێن نایانه‌وێ زمانی كوردی بخوێنن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ زمانی ڕاگه‌یاندن بخوێنن، زمانی ڕاگه‌یاندنیش كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس ده‌كرێن، واته له‌ناو به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندن زۆر بایه‌خ به زمانی كوردی نادرێ.
هه‌ولێر/ محه‌مه‌د جه‌مال