ژنێكی شارۆكه‌ی كۆیه باسی چیرۆكی ژیانی خۆی بۆ "وشه" ده‌كات، ده‌ڵێ: خۆم هاوڕێیه‌كی بێوه‌ژنی خۆمم به مێرده‌كه‌م ناساند تا له‌گه‌ڵی بێت و چیتر داوای سێكس له من نه‌كات، به‌ڵام ئێسته كه ئالووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ڕابواردن له‌گه‌ڵ ژنی تر بووه، په‌شیمانم و خه‌ریكه لێی جیا ده‌بمه‌وه.
خه‌نده ناوی خوازراوی ئه‌و ژنه‌ی كۆیه‌یه، له خانه‌واده‌یه‌كی پیاوسالار گه‌وره بووه، كاتێك گه‌نج بووه هه‌موو ئاواتی ئه‌وه بووه به خۆشه‌ویستی و به دڵی خۆی شوو به پیاوێك بكات و له‌ده‌ست پیاوسالارێتیی ماڵه‌وایان ڕزگاری بێت كه ته‌نانه‌ت نه‌یانهێشتووه ساده‌ترین بڕیاری ژیانی خۆیشی بدات؛ به‌ڵام وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، هاوڕێیه‌كی باوكم هاته خوازبێنیم بۆ كوڕه‌كه‌ی، باوكیشم بێ ئه‌وه‌ی هه‌ر پرسیاریشم لێ بكات، گوێم لێ بوو به هاوڕێكه‌ی گوت "كچه‌كه‌متان پیرۆز بێت"، من به‌شوو درام و له سووچی ده‌رگاوه پێم زانی.
دوای ماره‌كردن و له ماوه‌ی ده‌زگیرانداری كه ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك بووه و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ناسینی پێشوه‌خته‌ش هاوسه‌رگیری ناكه‌ن له‌و ماوه‌یه‌دا خۆشه‌ویستی له نێوانیان دروست ده‌بێت، خه‌نده هیچ خۆشه‌وسیتییه‌كی ده‌زگیرانه‌كه‌ی لا دروست نه‌بووه، ته‌نانه‌ت به‌ڕاشكاوی پێشی گوتووه، به‌ڵام ده‌زگیرانه‌كه‌ی گوتوویه‌تی: من به‌م شێوه‌یه ڕازیم، دواتر چاك ده‌بی و كێشه‌م نییه به‌رگه‌ی ساردییه‌كه‌ت ده‌گرم.
ماوه‌یه‌ك هه‌ستم كرد پیاوه‌كه‌م به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌و بێوه‌ژنه‌ی هاوڕێم تێكه‌ڵ بووه، هیچ ئاگای له من نه‌مابوو
خه‌نده چیرۆكی ژیانی خۆی له‌دوای هاوسه‌رگیری بۆ "وشه" باس كرد، گوتی: هه‌ر له شه‌وی بووكێنییه‌وه هیچ هه‌ستێكم بۆ مێرده‌كه‌م نه‌بوو، نه‌مده‌توانی خۆشه‌ویستیی بۆ ده‌ربڕم و له‌گه‌ڵیشی نه‌ده‌خه‌وتم و ژووریشمان له یه‌كتر جیا كردبووه‌وه، ئه‌مه‌ش مێرده‌كه‌می زۆر بێتاقه‌ت و بێزار كردبوو، وامان لێ هاتبوو به‌رده‌وام شه‌ڕ و ئاژاوه له‌نێوانمان بوو. ئه‌م ساردییه‌ی خه‌نده له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی وای كردووه به‌رده‌وام شه‌ڕ و لێكترازان له‌نێوانیان دروست بێت، تا كه‌وتووه‌ته ئاستی لێدان و قسه‌گوتن به یه‌كتری، خه‌نده ده‌ڵێ: مێرده‌كه‌م لێی ده‌دام و لووتیشمی به لێدان شكاند، هه‌موو كات لای خزم و ماڵی باوكیش گله‌یی لێ ده‌كردم و ده‌یگوت كه ساردم له‌گه‌ڵی، تا وام لێ هات منیش له‌خۆم بێزار بووم.
خه‌نده ده‌ڵێ: مێرده‌كه‌م هه‌موو كات ده‌یگوت، چۆن ده‌بێ ژنی من بیت و له‌گه‌ڵم نه‌خه‌ویت و برسیی خۆشه‌ویستی و سێكس بم؟ منیش بێزار بووم له‌و قسانه و له‌دوای هه‌لێك بووم تا ئه‌وم له‌كۆڵ بكاته‌وه، بۆیه هاوڕێیه‌كی بێوه‌ژنی خۆمم پێی ناساند تا له‌گه‌ڵی بێت و واز له من بێنێ.
درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی: ماوه‌یه‌ك هه‌ستم كرد پیاوه‌كه‌م به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌و بێوه‌ژنه‌ی هاوڕێم تێكه‌ڵ بووه، هیچ ئاگای له من نه‌مابوو، ته‌نانه‌ت زۆر جار شه‌وانیش نه‌ده‌هاته‌وه ماڵه‌وه، هه‌ر بێده‌نگ بووم و به‌رگه‌م گرت تا وای لێ هات به هه‌فته سه‌ری له ماڵه‌وه نه‌ده‌دا و هه‌واڵیم نه‌ده‌زانی و هیچ خه‌می خه‌رجیی ماڵه‌وه‌یشی نه‌بوو.
"بۆ ماوه‌یه‌ك له‌و حاڵه به‌رده‌وام بوو، ئیتر ده‌ستم به سۆراغكردنی لای هاوڕێكانی كرد، بۆم ده‌ركه‌وت پیاوه‌كه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ندان ژنی له‌شفرۆش ده‌ستی تێكه‌ڵ كردووه، ته‌نانه‌ت ئالووده‌ی خواردنه‌وه‌ی ماده كحوولییه‌كان بووه". خه‌نده به دڵێكی پڕه‌وه وای گوت.
له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: من به ده‌ستی خۆم مێرده‌كه‌مم تووشی ئه‌و كارانه كرد، تا گه‌یشتم به‌وه‌ی له‌ده‌ستم ده‌رچوو، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ده‌ده‌م بۆم چاك نابێته‌وه و واز له‌و كارانه‌ی ناهێنێ و بێ منه‌تیشه له‌وه‌ی من لێی جیابمه‌وه، بۆیه ئێسه‌ته دۆسیه‌ی جیابوونه‌وه‌كه‌مان چووه‌ته دادگا و خه‌ریكه لێی جیا ده‌بمه‌وه.
ئاماده‌كردنی/ دیدار سابیر