توێژینه‌وه‌یه‌كی سویدی ئاشكرای كرد، كه دۆخی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕووی حاڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه جیاوازی زۆری هه‌یه، له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوسه‌رگیریان كردووه، به به‌راورد به كه‌سانی زگورت كه تا ئێسته نه‌چوونه‌ته ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه.
پسپۆرانی زانكۆی
ستۆكهۆلم ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه كۆمه‌ڵێك هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا و نیشانه‌كانی كاریگه‌رییان هه‌یه، له‌وانه‌یش جووتبوون، داهاتی دارایی، ئاستی خوێنده‌واری، هاوسه‌رگیری، ئه‌و وڵاته‌ی تێیدا ده‌ژی.
سینگله‌كان زۆرتر ئه‌گه‌ری مردنیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه
ستیڤ دریفال یه‌كێك له توێژه‌ران كه به‌شداری له‌و لێتوێژینه‌وه‌یه كردووه هێمای بۆ ئه‌وه كرد، كه هه‌ر یه‌كێك له‌و هۆكارانه كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری كوشتنی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه، توێژینه‌وه‌كه‌یش پشتی به داتاكانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سویدی بۆ ته‌ندروستی و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ستووه.
له توێژینه‌وه‌كه ئاماژه دراوه، ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی دارایی‌یان هه‌یه و هه‌ژارن، زۆرتر له ئه‌نجامی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌یشی كه سینگلن، واته هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه، یان هاوسه‌رگیریان كردووه و ئێسته جیابوونه‌ته‌وه و به ته‌نیا ده‌ژین، دوو هێنده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردووه، زیاتر ئه‌گه‌ری مردنیان هه‌یه به ڤایرۆسی كۆرۆناوه.