په‌یمانگه‌ی باڵای ته‌ندروستیی گشتی له زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌رییه له میسر، ئاماژه‌ی به چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك كردووه كه گرنگه باوك و دایكان به‌رانبه‌ر له منداڵه‌كانیان كه ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری، پێڕه‌ویان بكه‌ن.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زۆرن ئه‌و باوك و دایكانه‌ی ده‌یانه‌وێ له ڕێی توندوتیژییه‌وه بڕیاره‌كانی خۆیان به‌سه‌ر منداڵه هه‌رزه‌كاره‌كاریان بسه‌پێنن، له‌كاتێكدا ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتكردنه، كاریگه‌ریی پێچه‌وانه‌ی لێ ده‌بێته‌وه.
بۆیه ئه‌و په‌یمانگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی باوك و دایكان له په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه به‌رانبه‌ر به منداڵه هه‌رزه‌كاره‌كانیان دوور بكه‌نه‌وه، ئه‌م چه‌مد خاڵه وه‌ك ئامۆژگاری ده‌خه‌نه ڕوو:
له‌سه‌ر باوك و دایك پێویسته به‌رانبه‌ر به منداڵه‌كانیان ببنه نموونه، چونكه منداڵ و به‌تایبه‌تی له قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا رۆڵی لاساییكه‌ره‌وه ده‌بینن، به‌تایبه‌تی لاسایی باوك و دایك.
كاتێك منداڵ یان هه‌رزه‌كار شتێكی باش ده‌كات، له‌سه‌ر باوك و دایك پێویسته ده‌ستخۆشیی لێ بكه‌ن و هانی بده‌ن بۆ كاری باشتر.
له جیاتی ئه‌وه‌ی باوك و دایك خۆیان له منداڵه هه‌رزه‌كاره‌كانیان دوور بخه‌نه‌وه، باشتره له‌گه‌ڵیدا ببنه هاوڕێ و هه‌میشه گوێیان لێ بگرن و كاتێكی باش بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان ته‌رخان بكه‌ن.
كاتێك هه‌رزه‌كار شتێكی خراپ ده‌كات یان ویستی كارێكی خراپ بكات، له‌سه‌ر باوك و دایكه به هێمنی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن. بۆی شی بكه‌نه‌وه كه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ده‌یه‌وێ بیكات، چۆنه و ئه‌نجامه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت.
زۆر گرنگه بۆ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ منداڵی هه‌رزه‌كار، باوك و دایك له‌سه‌ر هه‌ر شتێك رێكبكه‌ون، نه‌ك هه‌ریه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.