ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، وه‌زیری دارایی پێی ڕاگه‌یاندین ئه‌مڕۆ بڕی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆکتۆبەر، شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، وه‌زیری دارایی له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌مان پێی ڕاگه‌یاندین له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی مووچه، ئه‌وانیش داوایان كردووه كه ده‌بێت سیستمی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق یه‌كبخرێت، به‌جۆرێك كه ئه‌گه‌ر عێراق مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی دا ئه‌وا هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مانشێوه مووچه دابه‌ش بكه‌ن.
هیوادارین دۆخه‌كه بۆ باشی بچێت
باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌زیری دارایی رای گه‌یاندووه له‌سه‌ر به‌غدا وه‌ستاون گوایه ئه‌مڕۆ 320 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و بڕیاره دوای گه‌یشتنیشی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، پێنج مووچه‌ی ئه‌مساڵ و لێبڕینه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و وه‌زیری دارایی چه‌ندان بابه‌تی تری له‌گه‌ڵ باس كردین، بۆیه هیوادارین دۆخه‌كه بۆ باشی بچێت.
وه‌زیری دارایی و ئابووری سه‌ردانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و بۆ ماوه‌ی چه‌ندان سه‌عات كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كرد.