ژنه شێوه‌كارێكی سعوودی كه له دنیادا له بواره‌كه‌ی خۆی بووه‌ته ناوێكی دیار، یه‌كه‌مین كه‌سه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله فڕێدراوه‌كان و كۆنه‌كان، تابلۆكانی ده‌نه‌خشێنێت، تابلۆكانی ئه‌و خاتوونه نه‌ك هه‌ر له وڵاته‌كه‌ی خۆی، به‌ڵكو له وڵاتانی دنیادا بره‌وێكی ناوازه‌ی هه‌یه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شالیمار شه‌ربه‌تلی ئه‌و خاتوونه‌یه كه یه‌كه‌مین هونه‌رمه‌نده له‌و ستایله كاری هونه‌ری ده‌كات، ئه‌ویش له قوتابخانه‌ی شێوه‌كاریی ته‌جریدییه و هه‌موو تابلۆكانی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه ماوه‌یه‌ك كاره‌كانی ئه‌و خاتوونه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی كۆن بووه به‌ناوی ""، ئه‌ویش له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له فڕه‌نسا نمایش كران، بۆیه به‌و كارانه‌ی وه‌ك شێوه‌كارێكی بواری ته‌جریدی له هه‌موو دنیا هاته ناسین.
ئێسته‌یش خه‌ریكی كۆمه‌ڵێك تابلۆی تره و ده‌یه‌وێ له شاری جده له سعوودیه نمایشیان بكات، بۆ تابلۆكانی، چۆن ره‌نگی ئۆتۆمبێل به ره‌نگێكی تایبه‌ت ره‌نگ ده‌كرێت، شالیماریش هه‌مان ره‌نگ و هه‌مان شێوه‌ی هێناوه و تابلۆكانی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كان ده‌نه‌خشێنێ.
كاتێك ئه‌و شێوه‌كاره له‌گه‌ڵ ئه‌مینداریه‌تی شاری جده رێككه‌وتووه كاره‌كانی له‌و شاره نمایش بكات. بۆ "ئه‌لعه‌ره‌بیه" گوتوویه‌تی، ویست و ئاره‌زووی من بۆ تابلۆكانم له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل، زیاتر به ساڵی 2013 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك له‌ناو شه‌قامه‌كانی جده پیاسه‌م ده‌كرد، زۆر ئۆتۆمبێلی كۆنم ده‌بینی، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی فڕێ درابوون، بۆیه بیرم له‌وه كرده‌وه جوانتر ده‌بێ ئه‌گه‌ر له‌و ئۆتۆمبیڵانه تابلۆی شێوه‌كاری پێشان بده‌م.
زیاتر گوتی، بۆیه كاتێك ده‌ستم به كاره هونه‌رییه‌كانم كرد و له پێشانگه‌یه‌كدا پێشانم دان، هه‌ستم كرد بره‌وێكی زۆریان هه‌یه، بۆیه له‌و ستایله‌ی كاركردن به‌رده‌وام بووم، به‌جۆرێك له زۆر وڵاتی دنیایشدا هه‌مان ستایلم به‌كار هێنا و سه‌ركه‌وتنێكی باشم لێ به‌ده‌ست هێنا.
له‌باره‌ی كاره‌كانی ئێسته كه بۆ جده ئاماده‌یان ده‌كات، ئه‌و شێوه‌كاره ده‌ڵێ، تا ئێسته دوو تابلۆم ته‌واو كردووه كه دوو ئۆتۆمبێلی كۆن و بچووكن، ده‌مه‌وێ دوای ته‌واوكردنی هه‌موو كاره‌كانم، له پێشانگه‌یه‌دا خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆمی پێ بكه‌م، به‌تایبه‌تی له 90 ساڵه‌ی جه‌ژنی نیشتمانیی سعوودیه. ئه‌و تابلۆیانه‌م له زۆر شوێنی جده پێشان ده‌درێن، واته پێشانگه‌كه تایبه‌ت نابێت به شوێنێكی دیاریكراو، ره‌نگه له هه‌ر گه‌ڕه‌كێك و شه‌قامێكی سه‌ره‌كی، تابلۆیه‌ك دابنێین.
شالیمار وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی، له ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه ئاره‌زووی چووه‌ته سه‌ر هونه‌ری شێوه‌كاری و هه‌ر له‌و ساڵه‌وه خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌و هونه‌ره داوه. تا ئێسته ده‌یان خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی له سعوودیه و وڵاتانی عه‌ره‌بی چه‌ندان وڵاتی دنیاوه وه‌رگرتووه، بۆیه ئێسته له‌ناو سعودیه به گه‌وره‌ترین شێوه‌كار ناو ده‌برێت.