بڕی 320 ملیار دینار پارە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردرا و ئەمڕۆ گەیشتە بانكەكان و دەست بە دابشەكردنی مووچە دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی تشرینی یەكەم، سەرچاوەیەك لە یەكێك لە گەنجینەكانی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئاگەدار كراینەوە بڕی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا گەیشتووەتە بانكی ناوەندی هەرێمی كوردستان.
ئەو سەرچاوەیە گوتی، تا ئێستە هیچ فەرمانێكمان بۆ دابەشكردنی مووچە بۆ نەهاتووە، نازانین لە ئەمڕۆ یان بەیانی دابەش دەکرێت.
دوێنێ وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانی كرد و بۆ ماوەی چەندان سەعات كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەكە كرد و گوتی، ئەمڕۆ پارەكەی بەغدا دەگات و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.