دوای چه‌ند ساڵ له وه‌ستان و نمایشكردنی فیلمی سینه‌مایی و داخستنی هۆڵه‌كه، جارێكی تر سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كه‌ركووك هه‌فتانه ده‌ست به نمایشكردنی فیلمی سینه‌مایی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م، ڕۆكان جاف به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كه‌ركووك ده‌ست به نمایشكردنی فیلمی سینه‌مایی ده‌كاته‌وه، هه‌فتانه و هه‌موو ڕۆژانی پێنجشه‌م، سه‌عات چواری سه‌ر له ئێواره ته‌نیا به بڕی هه‌زار دیناری عێراقی، فیلمێكی ناوازه نمایش ده‌كه‌ین".
زیاتر گوتی، "یه‌كه‌م ڕۆژی كردنه‌وه‌ی سینه‌مای سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كه‌ركووك، سبه‌ی پێنجشه‌م 15ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌بێت به فیلمی (Extraction) ده‌ست به نمایش ده‌كه‌ین".
ڕوونی كرده‌وه، "ڕۆژانی هه‌ینیش هۆڵی سینه‌مای سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كه‌ركووك به كۆمه‌ڵێك سینه‌ماكار و هونه‌رمه‌ندی دیاری شاره‌كه، دراوه به كرێ و ئه‌وانیش نمایشی خۆیان هه‌موو ڕۆژانی هه‌ینییه‌ك سه‌عات چواری عه‌سر ده‌بێت".
ئاشكرای كرد، فیلمه‌كانی نمایش ده‌كرێن ، كوردی و بیانین، له‌سه‌ر داواكاری گه‌نجانی شاره‌كه ئه‌م سینه‌مایه‌مان كرده‌وه و له ئاینده‌دا پڕۆژه‌ی گه‌وره‌تری هونه‌ریشمان ده‌بێت.
ئاماژه‌ی دا، "له ئاینده‌دا كۆنسێرتی تایبه‌ت بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورد له شاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه پێشتر بۆ هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندان /عه‌دنان كه‌ریم و كه‌مال محه‌مه‌د و ئه‌حمه‌د خه‌لیل و هه‌ڵوێست/ ئه‌نجام درابوو".
له شاری كه‌ركووك ماوه‌یه‌كه چالاكییه هونه‌ری و كولتوورییه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه‌ته‌وه و زۆربه‌شیان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی كوردی ئه‌و شاره‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.