زانایانی بواری شوێنه‌وار له چین، په‌رستگه‌یه‌كی شاهانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه ته‌مه‌نی زیاتر له هه‌زار و 100 ساڵه.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تیمێكی شوێنه‌واری كه له چه‌ندان زانای شوێنه‌واری پێكهاتبوون، رایان گه‌یاند كه په‌رستگه‌یه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه كه تایبه‌ت به شاكانی كۆنی چین بووه. ته‌مه‌نی ئه‌و په‌رستگه‌یه بۆ زیاتر له هه‌زار و 100 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و تیمه رایان گه‌یاندووه، ئه‌و شوێنه‌واره ده‌كه‌وێته به‌رزاییه‌كانی شاری شانگینجگ كه بۆ ئه‌وكات اوچه‌یه‌كی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیریی بووه. هاوكات سه‌ربه خێزانی "لیاو"ی ئیمپراتۆری بووه كه له 907 تا 1125 ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بووه.
به‌رپرسی ئه‌و تیمه كه ناوی شین لینه، روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و په‌رستگه‌یه زۆر گه‌وره‌یه و به دووه‌مین په‌رستگه له چین داده‌نرێت له شاری شانگینجگ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له سه‌رده‌می خێزانی "جین"دا كه له 1115 تا 1234 ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بووه، ئه‌و په‌رستگه‌یه نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه. له‌وكاته‌وه ئه‌و په‌رستگه‌یه له‌لایه‌ن خێزانی "جین" پارێزراوه. دوای به‌سه‌رچوونی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر مانه‌وه‌ی، ئێسته دیسان دۆزراوه‌ته‌وه و بڕیاره دووباره نۆژه‌ن بكرێته‌وه و ئه‌و ناوچه‌ی بكرێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له چین.