نرخی دیناری عێراقی به‌رانبه‌ر دۆلار ماوه‌یه‌كه ڕووی له دابه‌زینی زۆر كردووه‌ته‌وه و ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه. دینار نۆ مانگ له‌مه‌وبه‌ر بۆ خوارووی 121 هه‌زار دیناری عێراقی دابه‌زیبوو، كه‌چی ئێسته سه‌رووی 124 هه‌زار دیناری عێراقییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م، شۆخان عه‌بدوڵا بریكاری كۆمپانیای تاك نرخ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئێسته وه‌ك ده‌زانین نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌وام له گۆڕانكاریدایه و نرخه‌كه‌ی جێگیر نییه".
زیاتر گوتی، "ئێمه وه‌ك كۆمپانیای تاك نرخ كه پیشه‌مان ئه‌م كاره‌یه، پێشبینی ده‌كه‌ین نرخی دۆلار له‌و ئاسته‌دا بێت و كه‌مێك به‌رزتریش ببێته‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك".
1. بێ متمانه‌یی خه‌ڵك به‌رانبه‌ر دینار و ترسی خه‌ڵك له كێشه‌ی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا به گشتی.
2. نه‌ناردنی پاره له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنی مووچه.
3. دابه‌زینی نرخی نه‌وت كه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه له‌سه‌ر دابه‌زینی داهاتی وڵات و كه‌مبوونی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له ده‌ستی حكوومه‌تی عێراق.
4. به‌رده‌وامبوونی كێشه و ئاڵۆزییه‌كان له نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ڕێكنه‌كه‌وتنی نێوانیان.
5. هه‌روه‌ها دۆلاری ئه‌مه‌ریكی خواستێكی زۆری له‌سه‌ره له‌لایه‌ن كڕیارهكانمانهوه، هه‌میشه هۆكارێكه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری پێشووی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له 11ی ئه‌یلوولی ڕابردوو ئاشكرای كرد، "قه‌رزه‌كانی عێراق ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر و زۆرتر ده‌بن و ئێسته‌یش كۆی گشتی قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی گه‌یشتووه‌ته 134 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. ئێسته عێراق بڕی 25 ملیار دۆلار قه‌رزی سیادی له‌سه‌ره و پێویسته له ماوه‌ی 2020 تا 2028 كۆی ئه‌و قه‌رزانه بداته‌وه، ئه‌وانه‌یش قه‌رزه‌كانی یانه‌ی پاریسن.