دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر له وڵاتانی دنیای گرتووه‌ته‌وه، میسریش یه‌ك له‌و وڵاتانه‌یه. ئه‌مجاره ڤایرۆسه‌كه ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی میسریی گرتووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی زیاتری لێ ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا ئه‌مجاره هونه‌رمه‌ندانی میسری گرتووه‌ته‌وه، یه‌ك له‌وانه مه‌حموود له‌یسیی ئه‌كته‌ره. ئه‌و هونه‌رمه‌نده خۆی رای گه‌یاندووه كه جیا له خۆی، هه‌موو خێزانه‌كه‌یشی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
هونه‌رمه‌ند مه‌حموود له‌یسی رای گه‌یاندووه، ماوه‌ی 10 رۆژه هه‌ست كردووه كه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بووم، راسته دۆخی ته‌ندروستیم باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تووشی نیگه‌رانی كردووم، تووشبوونی هاوسه‌ر و دایكمه كه ئه‌وانیش به‌هۆی منه‌وه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون. بۆیه ئێسته هه‌موومان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرین.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده داوا له هه‌وادارانی ده‌كات نزای خێر بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌رهێنه‌ری ناوداری میسر محه‌مه‌د سامی رای گه‌یاندووه كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به نه‌خۆشییه‌كه كردووه، پشكنینی كردووه و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه تووش بووه.
دوای تووشبوونی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره، هاوسه‌ره‌كه‌ی كه هونه‌رمه‌ند مه‌ی عومه‌ره، ئه‌ویش چووه پشكنین بكات، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌ویش تووشی هه‌مان نه‌خۆشی بووه.
ئێسته خاتوونه هونه‌رمه‌ند مه‌ی عومه‌ر به‌شداری له درامای "لوئلوئه" ده‌كات كه له‌و درامایه رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت. هاوكات ده‌رهێنه‌ر محه‌مه‌د سامی خه‌ریكی ده‌رهێنانی درامایه‌كه به‌ناوی "نه‌سه‌ل ئه‌غراب" كه بڕیاره ئه‌و زنجیره‌درامایه له ره‌مه‌زانی داهاتوو پێشان بدرێت. تێیدا هونه‌رمه‌ندان ئه‌حمه‌د سه‌قا و ئه‌میر كه‌راره رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن.