دادگایه‌ك له تارانی پایه‌ته‌ختی ئێران، سزای مامۆستایه‌كی داوه به‌وه‌ی له‌ڕێی كاریكاتێرێكه‌وه سووكایه‌تیی به وه‌زیرێك كردووه، سزاكه‌ی لێدانی 45 قامچییه.
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دادگایه‌كی تاران، حوكمی لێدانی 45 قامچیی له مامۆستایه‌ك به‌ناوی "ره‌زا نه‌هزه‌ت" داوه. ئه‌و مامۆستایه تۆمه‌تبار بووه به‌وه‌ی له كاریكاتێرێكدا سووكایه‌تیی به وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئێران و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی كردووه.
وێنه‌ی ئه‌و مامۆستایه له سه‌رجه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه كه گوایه سووكایه‌تیی به وه‌زیری په‌روه‌رده موحسین حاجی میرزایی و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی توركمان ئه‌ڵایار كردووه، بۆیه ئه‌و دادگایه حوكمی لێدانی 45 قامچیی بۆ بڕیوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئێران، ئه‌وانیش له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داكۆكی له‌و مامۆستایه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، "ئێمه‌یش ئاماده‌ین له جێی ئه‌و مامۆستایه، هه‌مان حوكممان به‌سه‌ردا بده‌ن".
دواتریش پێگه عه‌ره‌بییه‌كه ئاماژه‌ی داوه، به‌پێی گوته‌ی دادگاكه، پێشتریش ئه‌و مامۆستایه تۆمه‌تی ته‌شهیر و درۆی له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاریكاتێرێكدا سووكایه‌كی به وه‌زیر كردووه، بۆیه دادگا حوكمی لێدانی به قامچی بۆ ده‌ركردووه. له‌كاتێكدا ئه‌و مامۆستایه ته‌نیا ره‌خنه‌گره.