چه‌ند پسپۆڕێكی بواری ته‌كنه‌لۆژی ڕایان گه‌یاند كه توانیویانه به‌رگێكی شووشه‌یی "شل" به‌رهه‌م بهێنن كه به ته‌واوی مۆبایل له شكان ده‌پارێزێ.
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی به‌رگه‌كه‌ی دروست كردووه، ناوی لێ ناوه "ProtectPax" كه به ته‌واوی مۆبایل و ئامێره‌كان له شكاندن، ڕووشاندن، ته‌ڕبوون و تیچكچوون ده‌پارێزێ و پێشتری شتێكی له‌و جۆره‌یان بۆ پیشه‌سازیی فڕۆكه‌وانی و گه‌ردوونی به‌كار هێناوه.
به‌پێی ئه‌و لێدوانانه‌ی كه توێژه‌ران باسی ده‌كه‌ن، ئه‌ستووریی ئه‌و به‌رگه ته‌نیا 0.0004 ملیم ده‌بێت كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ستووری مۆبایله‌كه ناكات، له كاتێكدا ئه‌و به‌رگانه‌ی ئێسته به مۆبایل ده‌كرێن، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌گه‌نه 0.3 ملیم.