رۆژانی 19ی شوبات/ فێبرایه‌ر تا 12ی ئادار/ مارس، كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشن "جه‌نگۆ و مه‌نگۆ" له نێوان 148 كاری هونه‌ریی تری هونه‌رمه‌ندانی ئه‌ڵمانیا و دنیا، له شاری دۆسلدۆرفی ئه‌ڵمانیا نمایش ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه رافد سه‌فوه‌ت جه‌ڕاح خاوه‌نی فیلمی "جه‌نگۆ و مه‌نگۆ" رای گه‌یاند، فیلمه‌كه شه‌ش خوله‌ك و نیوه، تێیدا دوو كه‌ڵه‌شێر وه‌ك سومبول به‌كار هێنراون و له جه‌نگدان، ئه‌مه‌ش وه‌ك گوزارشت له ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و جه‌نگی تیرۆریستان له كوردستان.
جه‌ڕاح ئاماژه‌ی به‌وه دا، فیلمه‌كه بێ دیالۆگه و دوو ره‌هه‌ندییه، به وێنه‌كێشانی دیجیتاڵی ئه‌نیمه‌یشن و شێوه‌كاری ئه‌نجام دراوه، نووسین و ده‌رهێنان و دیزاینی ده‌نگه‌كه‌ش خۆم كردوومه.
هه‌ولێر/ كارزان حه‌یده‌ر