ئاماری مردن بە كۆرۆنا لە عێراق 10 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند

:: PM:04:48:14/10/2020 ‌

ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە سەرووی 38 ملیۆن 454 هەزار حاڵەت و مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 92 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوو، 3857 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.
تووشبوون گەیشتە 413215 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە عێراق، 20539 پشكنین ئەنجام دراوە، 3857 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 1266 حاڵەت لە بەغدا و 86 لە نەجەف و 239 لە سلێمانی و 235 لە هەولێر و 438 لە دهۆك و 43 لە كەربەلا و 113 لە كەركووك و 295 لە واست و 256 لە بەسڕە و 69 لە میسان و 146 لە بابل و 68 لە دیوانییە و 25 لە ئەنبار و 154 لە نەینەوا و 133 لە سەڵاحەدین و 55 لە موسەنا و 145 لە دیالە و 90 لە زیقاڕ.

هەر ئەمڕۆ 3188 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەوانە 1329 لە بەغدا و 115 لە هەولێر و 78 لە سلێمانی و 118 لە كەركووك و یەك لە دهۆك، جیا لە تۆماركردنی 51 حاڵەتی مردن، 10 لە سلێمانی و پێنج لە هەولێر و پێنج لە دهۆك و پێنج لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 413215 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 347396 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 10021 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل