ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان 100 پڕۆژه‌ی گرنگی وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان ده‌كات تا وه‌به‌رهێنه‌ران ڕوو له‌و ناوچه بكه‌ن و ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
پێشه‌وا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ ساڵی 2020 ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 100 پڕۆژه‌ی ڕاگه‌یاند و خستییه به‌رده‌ست خاوه‌ن كار و سه‌رمایه‌داره‌كان تا له هه‌ڵه‌بجه له هه‌موو بواره‌كاندا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
"ئێمه وه‌ك ژووری بازرگانی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داران قسه‌مان كردووه تا هاوئاهه‌نگ بین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران ڕوو بكه‌نه هه‌ڵه‌بجه و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و كارئاسانی ته‌واویان بۆ ده‌كرێ". پێشه‌وا ئه‌حمه‌د وای گوت.
وه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له هه‌ڵه‌بجه نرخی زه‌وی كه‌مه، ئه‌وه‌ش وای كردووه له كاتی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه و وه‌به‌رهێنه‌ران قازانجی زۆر نه‌كه‌ن و ئه‌وه‌یش له ئه‌نجامدانی پڕۆژه ساردیان ده‌كاته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه خاوه‌ن پیشه‌كان و بازرگانان و كارگه بچووكه‌كان له ماوه‌ی ساڵێكی ده‌ستبه‌كاربوونی ژووری بازرگانی هه‌ڵه‌بجه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو خۆیان تۆمار كردووه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ره‌سووڵ