وه‌شانی نووسیار له نوێترین چالاكیدا ڕێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نووسیار بۆ كتێبی یه‌كه‌م 2020 ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ی تشرینی یه‌كه‌م، ئالان په‌ری ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندنی خه‌ڵاتی نووسیار بۆ كتیبی یه‌كه‌م 2020 به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌شانی نووسیار ڕێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نووسیار بۆ كتێبی یه‌كه‌م ئه‌نجام بدات كه تێیدا براوه و لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ئاماده ده‌بن."
زیاتر گوتی، "ئه‌مه‌یش له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی نووسیار بۆ كتیبی یه‌كه‌م له مانگی نۆی هه‌رسێ براوه‌كانی شیعر، چیرۆك، ڕۆمان ئاشكرا كرد، ئه‌وانیش بریتی بوون له نه‌وره‌س محه‌مه‌د بۆ كۆمه‌ڵه شیعری (شقارته). جێگر به‌ختیار بۆ كۆمه‌ڵه چیرۆكی (ژاوه‌ژاو). كیاكسار ئه‌حمه‌د بۆ ڕۆمانی (به‌ره‌و ڕێگه‌ی دره‌وشانه‌وه)."
ڕوونی كرده‌وه، "خه‌ڵاتی نووسیار بۆ كتێبی یه‌كه‌م 2020 پێكهاتووه له چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌رهه‌می كتێبی براوه‌كان، پێدانی بڕوانامه‌ی نووسیار، هه‌روه‌ها دیاری پارچه سیرامیكی خه‌ڵاتی نووسیار به براوه‌كان."
ئاماژه‌ی داوه، "ئه‌م خه‌ڵاته ساڵانه وه‌شانی نووسیار ئه‌نجامی ده‌دات بۆ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه پێشتر هیچ كتیبێكیان چاپ و بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یش له‌ڕێی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن. خولی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به ناوی شاعیر محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به "ژه‌نه‌ڕاڵی پایز" بوو".
ڕێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نووسیار بۆ كتێبی یه‌كه‌م 2020 له شاری سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌عات چواری عه‌سر له كافێی به‌هار لاونچ، پشت كتێبخانه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت.