رۆژ به ڕۆژ ئاماره‌كانی كۆرۆنا ڕوو له هه‌ڵكشانه، هه‌ڵكشانێك كه جیاوازییه‌كی زۆر به‌راورد به چه‌ند مانگی پێشوو تۆمار ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی زیاتر كردووه خۆنه‌پاراستنی هاووڵاتییان و پابه‌ندنه‌بوونه به‌ڕێنوێنییه‌كان.
ئه‌گه‌ر ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێوه‌ری هه‌ڵشكانی كۆرۆنا وه‌ربگیرێ، ده‌رده‌كه‌وێ له‌ماوه‌ی مانگی رابردوو ئاماره‌كان به‌خێرای هه‌ڵكشاوه و ته‌نیا ئه‌مڕۆ زیاتر له 974 تووشبوو تۆمار كراوه.
پێویسته خه‌ڵكی كوردستان پابه‌ندی ڕێنوێنی بن
د.ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ به‌رگرتن به مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا له كوردستان به‌ستنی ده‌مامكه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه پێویسته خه‌ڵكی كوردستان پابه‌ندی ڕێنوێنی بن و مه‌ترسییه‌كه خۆیان ده‌بێت كه‌می بكه‌نه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر چه‌ندان نه‌خۆشخانه‌ی تری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دروست بكرێ ئه‌وه چاره‌سه‌ر نییه و پێویسته هاووڵاتییان خۆیان هۆشیار بن.
حه‌وێزی باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و جۆره‌ی ئێسته به‌رده‌وام بێت ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌بن.